Sep 22, 2019 08:43 Asia/Tehran
  • چەکدارانی داعش لە خانەقین هێرشیان کردە سەر گوندێک و دەستیان دایە  ئاورتێبەردانی ماڵەکان

لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا چەکدارانى داعش هیرشیان کردوەتە سەر گوندێکى سنوورى خانەقین و چەند ماڵێکیان تەقاندوەتەوە و 63 ئاژەڵیان کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ یاسین ئازاد، ئەندامى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کە ئاگاداری رووداوەکەیە بە خەندان-ى راگەیاندووە: "چەکدارانى داعش لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندى عەلى سەباحى سنوورى خانەقین و دەسڕێژى گولـلەیان لە ژمارەیێک گامێش کردووە".

یاسین ئازاد وتیشی:"بەپێى داتاى ئەو ئەفسەرەى کە رۆیشتوەتە ناوچەکە و لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە وتوویەتی چەکدارانى داعش 63 سەر گامێشیان کوشتووە".

ئەو هاوڵاتیەی دانیشتووی خانەقین راشیگەیاند:" داعش دوو خانووى تەقاندوەتەوە و سێ خانووى دیکەشى سووتاندوە".

ئاماژەی بەوەش کرد هێرشەکە زیانى گیانیى نەبووە بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر ژمارەیێک لە هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.

ناوبراو هەروەها رایگەیاند کە دانیشتوانی ئەو گوندە لە ترسی پەلامارەکانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و هەڵاتوون.

بۆچوونت