کانونی یه‌که‌م 13, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ناکۆکی ناوخۆیی لەنێو یەکێتی نیشتمانی لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی ئەو پارتە

ناکۆکیە ناوخۆییەکان لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی ئەو پارتە، قووڵ بووەتەوەو سی کەس لە کادێرانی یەکێتی لەناوچە جیاجیاکان ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆنگرە ڕاگەیاندووەو چوار کەسیش دەستیان لەکارکێشاوەتەوەو مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیش یەکێکی دیکە لە کادێرانی پارتەکەی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەچەند مانگی ڕابردوودا هەوڵ وهەنگاوی زۆری نا لەپێناو بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمدا، بەڵام هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرە ، کە بەرواری بەڕێوەچوونەکەی جارێک دواخراوە، بڕیارە ٢١ی دیسەمبەر ئەنجام بگرێ، ناکۆکییە ناوخۆییەکان لە یەکێتی قووڵ دەبێتەوە.

لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا سی کەس لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر ئەوەی وا ناویان نا پێشێلکاریی لەڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی هەڵبژاردنەکان بۆ دەسنیشان کرانی ئەو ئەندامانەی لە کۆنگرە ئامادە دەبن، و لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەگەر ئەو پێشێلکاریانە چارەسەرنەکرێن، ڕاستیەکانی هاوپێوەند بەو دۆخە بۆ بیروڕای گشتی لەقاو دەدەن.

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی بریارە وەک یەکەم کۆنگرەی یەکێتی پاش کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی لە٢١ی دیسەمبەرو بە ئامادەبوونی هەزار کەس لە ئەندامان و ڕێبەران و پێشمەرگە خاوەن ئەزموون و دیارەکان، بەڕێوە بچێ.

بۆچوونت