عومان: قورسترین مەترسی لەلایەن تلاڤیڤەوەیە نە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445396-عومان_قورسترین_مەترسی_لەلایەن_تلاڤیڤەوەیە_نە_تاران
وەزیری دەرەوەی عومان وتی کە گەورەترین مەترسی لە سەر ئاسایشی کەنداوی فارس لە ناوخۆوە نییە، بەڵکوو لەو بڕیار و هەنگاوانی سەرچاوە دەگرێ کە لە دەرەوەی ناوچەکە و بەتایبەت لە تلاڤیڤ دەدرێن و دەنرێن.
(last modified 2026-07-14T14:21:13+00:00 )
ته‌مووز 14, 2026 16:39 Asia/Tehran
  • عومان: قورسترین مەترسی لەلایەن تلاڤیڤەوەیە نە تاران

وەزیری دەرەوەی عومان وتی کە گەورەترین مەترسی لە سەر ئاسایشی کەنداوی فارس لە ناوخۆوە نییە، بەڵکوو لەو بڕیار و هەنگاوانی سەرچاوە دەگرێ کە لە دەرەوەی ناوچەکە و بەتایبەت لە تلاڤیڤ دەدرێن و دەنرێن.

بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند: ئێستاکە باسوخواسێکی چڕ و پێچەڵاوپێچ لە ئارادایە لەبارەی داڕشتنی ڕێککەوتنێکی درێژخایەن کە ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز دەستەبەر بکات. ئێمە بەرپرسیارێتی هاوکاری لەگەڵ ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیمان لە ئەستۆدایە لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز مسۆگەر بکات. ناوبراو وتیشی: قورسترین مەترسی لەلایەن تلاڤیڤەوەیە نە تاران.ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە دەیەکانی ڕابردوودا خەرجوبەرجی سەربازیی یەکجار قورس، زۆرتر بوونی ژماری بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و چەسپاندنی سیستەمێکی ئەمنی بە پشتبەستن بە پارێزران لە دەرەوەمان بینی کە هیچیان سەرکەوتوو نەبوون لە دامەزراندنی ئاسایشێکی بەردەوام یان ڕێگریکردن لە شەڕ و قەیران. ئەمەش پێداچوونەوەیەکی گشتداگر بە سەر ژێرخانی ئەمنیی ناوچەی کەنداوی فارسی تەواو پێویست کردووە.