ئادار 25, 2020 08:30 Asia/Tehran
  • ناسرانی 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و حاڵەتێک لە کەرکوک

وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی عێراق باسی ناسرانی 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە هەرێم دەکات و ئیدارەی تەندروستیی کەرکوکیش دەڵێ ژنێکی بەساڵاچوو ئەم ڤایروسەی گرتووە .

وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداریەکدا رایگەیاندووە 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە پارێزگەی  سلێمانی ناسراون .

 بە پێی ئەم ئاگاداریە توشبوانی  نوێ  سێ ژن ، دوو  منداڵ و پیاوێک لە دانیشتوانی  دەربەدنیخانن و بە هۆی پێوەندی لە گەڵ کەسانێک کە پێشتر لەم ناوچەیەدا تووشبوون ، ئەم نەخۆشیەیان گرتووە .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی تەندروستی سلێمانی باسی باشبوونەوەی 5 کەسی دیکە دەکات .

 لە لایەکی دیکەوە ئیدارەی تەندروستیی کەرکوکیش باسی تووشبوونی ژنێکی بەساڵاچوو بە ڤایروسی کۆرۆنا دەکات و دەڵێ ئەم کەسە پێشتر نەخۆشیی دیکەی هەبووە .

 بەر لەوەش تووشبوونی 7 کەس بە ڤایروسی کۆرۆنا لە کەرکوک پشتڕاستکرابووەوە .

 تا ئێستا 27 کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاک بوونەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە .

بۆچوونت