سێی جۆزەردان ساڵھاتی رزگارکرانی خوڕەمشار
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i381344-سێی_جۆزەردان_ساڵھاتی_رزگارکرانی_خوڕەمشار
ئەمڕۆ شەممە سێی جۆزەردان ساڵھاتی رزگارکرانی خوڕەمشار لە باشووری رۆژاوای ئێران لە ساڵی 1982 دایە . ئەم رۆژە لە رۆژژمێری ئێراندا وەک رۆژی خۆڕاگری و فیداکاری و سەرکەوتن ناودێر کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2020 19:16 Asia/Tehran
  •  سێی جۆزەردان ساڵھاتی رزگارکرانی خوڕەمشار

ئەمڕۆ شەممە سێی جۆزەردان ساڵھاتی رزگارکرانی خوڕەمشار لە باشووری رۆژاوای ئێران لە ساڵی 1982 دایە . ئەم رۆژە لە رۆژژمێری ئێراندا وەک رۆژی خۆڕاگری و فیداکاری و سەرکەوتن ناودێر کراوە .

لە ساڵانی پڕ لە شانازیی بەرگریی پیرۆزدا ، چەندین رووداوی گەورە و گرنگ تۆمار کراون کە رۆژی سێی جۆزەردان رۆژی رزگار کردنی شاری خوڕەمشار لە ژێر پۆستاڵی  ئەرتەشی داگیرکەری رژێمی بەعسی سەدام لەوانە . 

رزگارکردنی شاری خوڕەمشار لە گرنگ ترین ئامانجەکانی ھەڵمەتی بەیتولموقەدەس لە ساڵی 1982 دا بوو کە ئەم شارە دوای 578 رۆژ لە داگیر کرانی لە لایەن رژێمی بەعسەوە رزگار کرا .  

داستانی رزگار کردنی خوڕەمشار لە ھەموو رەھەندێکەوە بریتی لە سەربازیی و فەرھەنگیی ، خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی شوڕشی ئیسلامیی ئێران و تا ھەمیشە لە یاداندا دەمێنێ .