ته‌مووز 12, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • ھەسەدە ناوچەی (ئەلنەشوە)ی حەسەکەی ڕادەستی سوپای سووریا کرد

ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک ناوچەی (ئەلنەشوە)ی حەسەکەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریاوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە پێی ڕێککەوتنێک کە لەم دواییەدا لە نێوان ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک و دیمەشق ئەنجامی گرتووە، ئەم گروپە گەڕەکی ئەلنەشوەی لە شاری حەسەکە ڕادەستی سوپای سووریا کرد.

سەرچاوە ھەواڵییەکان ماوەیەک لەمەوپێش ڕایانگەیاند بوو کە چەند کەس لە سەرکردەکانی تاقمی ناسراو بە ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک چاویان بە چەند نوێنەرێکی سەر بە حکومەتی سووریا کەوتووە کە بەرھەمەکەی ڕێککەوتنێک بووە لە سەر ئەوەی کە ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆی لە حەسەکە ڕادەستی دەوڵەتی سووریا بکات.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، خولی ئەم دواییەی ئەو دانوستانەی کە لە نێوان ھەردووک لا لە  ئەلشەدادی ھەڵکەوتوو لە ڕیفی باشووریی حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەڕێوە برا، باسی ڕادەست کرانی لێوارە سەرسنوورییەکان لەگەڵ تورکیا بە دەوڵەتی سووریاش کراوە.

لە دەێرۆزووری ڕۆژھەڵاتی سووریاش ھەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە متنگی سووری سووریا دەھەزار ھەگبەی خۆراکی گەیاندووەتە دەستی دانیشتووانی شاری دێرۆزوور.

مانگی سووری سووریا ئەو ھەگبە خۆراکانەی لەنێو گەڕەکەکانی شاردا دابەش کردووە.