ئاب 15, 2019 07:51 Asia/Tehran
  • سەرکردەی  هێزەکانی سووریای دیموکرات: هەتا گەییشتن بە دەرەنجامی یەکجاری دانوستان لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت

مەزلوم عەبدی سەرکردەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو تورکیا لە بارەی پێکهاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، جارێکی تر وێڕای پێداگرتن لە سەر دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا وتیشی: هەتا گەییشتن بە دەرەنجامی یەکجاری دانوستان لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوارنیوز،مەزلوم عەبدی سەرکردەی  هێزەکانی سووریای دیموکرات لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو تورکیا لە بارەی پێکهاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، جارێکی تر وێڕای پێداگرتن لە سەر دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا وتیشی: ئەم دیدارو دانوستانە ناڕاستەوخۆیانە هەتا ئەم کاتە بەدەرەنجامێکی زۆڵاڵ نەگەییشتووە، بەڵام بۆ گەییشتن بە دەرەنجامی یەکجاری ئەم دیدارانە بەردەوام دەبن.

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام بە مەودای گرێ سپی هەتا سەرکانیش وتی: ئەو گەڵاڵەیەی کە جێگای پەسەندی ئێمە بووەو بە لایەنەکانی بەشداری ئەو پرۆژەیەشمان ڕاگەیاندووە تەواوی هێڵەکانی سەرسنوور دەخاتە بازنەی ناوچەی ئارامەوە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا خوازیاری دەست پێ بوونی ئەم ڕەوتەیە لە گرێ سپییەوە هەتا سەرکانی.