تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی هە.دە.پە: ئامانجەکانیی حکوومەتی تورکیا لە عەفرین ڕوون و ئاشکرایە

سزایی تەمەللی،هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هە.دە.پە) لە قسەگەلێک دا بە کاردانەوە لە حەنای ڕادەربرینەکانیی حکوومەتی تورکیا لەبارەی پەلامار بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فۆرات گوتیشی: ئێمە دەزانین مەبەستی ئێوە لەبارەی عەفرین چییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس،سزایی تەمەللی،هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هە.دە.پە) لە قسەگەلێک دا بە ڕەخنە گرتن لە خۆ ئامادەکردنەکانیی سوپای تورکیا بۆ ئەنجام دانیی پەلاماری سەربازی  بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فۆرات گوتیشی: ئەگەر بە تەمای داگیرکرانیی ناوچەکانی سوریا نین ئەم هەموو ئامادەبوونە لەبەرچییە؟ ئێمە باش ئاگادارین لەمەبەستەکەی ئێوە لە عەفرین. ئەم شەڕە تەنیا هۆیەکی هەیە و ئەویش زۆرترکردنەوەی تەمەنی دەستەڵاتی سیاسییە.

ئێمە خوازیاری ڕاگیرانی ئەم کردەوەی شەڕخوازانە و ئۆپەراسیۆنی داگیرکەرانەین کە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتێس بەهیچکلۆچی قەبوولی ناکات.

بە پێی نووسراوەی رۆژنامەی دیوار، تەمەللی لە درێژەی قسەکانی دا بەڕاشکاوی گوتی: ئێوە بەلای خۆتانەوە لە عەفرین مەبەستی داگیر کردنتان نەبوو بەڵام بۆ عەفرین پارێزگارتان دیاریکرد و زانکۆی تێدا دادەمەزرینن. هەمان سیاسەت و پرۆژە ئێستا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پێو شوین دەگرن.

هاوسەرۆکی (هە.دە.پە)هاوکات لەگەڵ ئاماژە دان بە پرۆژە یاسای ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووری لە پەرلەمانیش گوتی: ئەم پرۆژە یاسایە ئەرزموونی ڕووڕاست بوونە. لایەنگری دێمۆکراسین یان شەڕ؟خوازیاری ئاشتین یان لە ناوچوون؟ ٢٠ساڵە ئەم گەڵاڵەیە دێت بۆ پەرلەمان.دوای ٢٠ ساڵئەم پرۆژە یاسایە وڵاتی بەرەو کام لا بردووە؟