کۆبوونەوەی خەڵکی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i446890-کۆبوونەوەی_خەڵکی_حەسەکە_بۆ_ناڕەزایەتی_دەربڕین_بەرامبەر_بە_هەڵکشانی_نرخی_سووتەمەنی
پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتی لە حەسەکەی سووریا بە هۆی هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونیشی، بووە هۆی ئەوەی ناڕازییان بێنە سەر شەقامەکان و بە ئاگربردانە تەگەری ئۆتۆمبیل، ڕێگا و شەقامە سەرەکییەکانی ئەم شارە داخەن.
(last modified 2026-09-20T15:04:56+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2026 17:34 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خەڵکی حەسەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی

پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتی لە حەسەکەی سووریا بە هۆی هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونیشی، بووە هۆی ئەوەی ناڕازییان بێنە سەر شەقامەکان و بە ئاگربردانە تەگەری ئۆتۆمبیل، ڕێگا و شەقامە سەرەکییەکانی ئەم شارە داخەن.

ڕۆژنامەی ئەخبار ڕاپۆرتی داوە کە کەس لە دانیشتووانی شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونی هەمیشەیی و بێبڕانەوەی، لە مەیدانی سەلام لە ناوەڕاستی ئەم شارەدا کۆبوونەوە. ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش ڕاپۆرتی داوە کە ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینە پشاندەری تووڕەیی بەربڵاوی خەڵکە لە کاریگەریدانانی نرخی سووتەمەنی لەسەر هەموو بوارەکانی ژیانی ڕۆژانەیان، دابەزینی ئاستی ڕاژەکارییە سەرەکییەکان و هەروەها قورستر بوونی باری ئابووری و بژێوی لەسەر شانی خەڵک.
 ئەم ناڕەزایەتییانە بەشێکن لە شەپۆلی ناڕەزایەتییەک لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا حەسەکە  و ژمارێک شاری دیکەی سوریا بە خۆیان بینیوە و ناڕازییان خوازیاری باشتربوونی ڕەوشی ژیان و ڕاژەکاری گشتی، دابینکرانی سووتەمەنی و کارەبا و هەروەها ئاراستەکردنی ڕێکارگەلێکن بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی کە گوشارێکی قورسیان خستۆتە سەر شانی ئەوان. ڕۆژنامەی ئەلئەخبار هەروەها نووسیویەتی بە بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان لەبارەی ڕەوشی ئابووری و ڕاژەکاری و دواکەوتنی وەڵامدانەوە بە داخوازەکانی شاروومەندانی سووریا، ئەگەری پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی جەماوەری لەم وڵاتەدا زۆرە.