تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 19:32 Asia/Tehran
  • ئەنجوومەنی ئاسایشت لەبارەی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر سوریا دانیشتن بەڕێوە دەبات

ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەمەبەستی لێکدانەوەی پەلاماری تورکیا بۆ سەر سوریا دانیشتنی نائاسایی بەڕێوە دەبات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە سی.ئین.ئین،ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی نائاسایی بەمەبەستی لێکدانەوەی پەلاماری تورکیا بۆ سەر سوریا بەڕێوە دەبات.

ئەمە لە حالێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا بە دەرکردنی بەیاننامەی جیا جیا ئەم پەلامارەیان شەرمەزار کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەم بارەوە ڕایگەیاندووە: ئەم کردەوەی ئانکارا دەبێتە هۆی بەهێزبوونەوەی داعش لە سوریا.

شایانی باسە، فەرەنسا و بەریتانیایش  بەرلەمە ڕایانگەیاندووە خوازیاری بەڕێوە چوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم بارەوە دەبن.ئەمە لەحاڵێکدایە کە "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بەفەرمی باسی کردبوو لە دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سوریا.