ئیدارەی خۆسەری باکوری سوریا راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە
لە چوارچێوەی لەشکرکێشیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی فورات، ئیدارەی خۆسەری باکوری سوریا راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە ئەنقەرە هەمو جۆرە چەکێک لە سەرێ کانی بەکاردەهێنێـت و سەرجەم پەیمانە نێودەوڵەتیەکانی شکاندووە.
به پیی راپورتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، تورکیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەرێ کانێ، سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی چەک بەکاردەهێنێت، بەشێوەیەک کە هەموو پەیمانە نێودەوڵەتیەکان دەشکێنێت.
لە راگەیەندراوەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دا هاتوە، تورکیا چەکی جۆری فسفۆڕ و ناپاڵمی سوتێنەری بەکارهێناوە، کە ئەمەش کارەساتی مرۆڤی و کۆمەڵکوژیی راستەقینە و گەورەی لێکەوتووەتەوە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە کاتێکدا داوا لە رای گشتی جیهانی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین دژ بەو دەستدرێژیە مەترسیدارانەی تورکیا بجوڵێنەوە کە چەکی قەدەغەکراوی تێدا بەکارهێناوە، هاوکات داوادەکەین سنور دابنێن بۆ ئەو هێرشانەی سوپای تورکیاش.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئیدارەی خۆسەری باکوری سوریا ڕایگەیاندووە: بێدەنگیی جیهان دەبێتە پاڵنەری ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، کە پێشتریش بە هەمانشێوە ئەنجامیداوە لە عفرین و سەرجەم ئەو ناوچانەی تورکیا دەستی بەسەرداگرتون.