تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 16:14 Asia/Tehran
  • لاڤۆرۆف

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، بوونی ئەمریکا وئەندامانی تری هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەم وڵاتە لە سووریای، بە نایاسایی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تاس ، " سرگئی لاڤۆرۆف" ڕۆژی سێشەممە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، ئێران وتورکیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەرکەری " ڕەوتی ئاستانە" هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە ژنێڤ وتی: بوونی ئەمریکا وئەندامانی تری هاوپەیمانی لە ژێر فەرمانی ئەم وڵاتە لە سووریا نایاساییە وکردەوەکانیان بەدژی یاساوڕێسای نێودەوڵەتیە. لاڤۆرۆف وتی: پاراستنی بیرە نەوتیەکانی سووریا لە بەرانبەر گروپی تیرۆریستی داعش پاسادانەوەیەکە بۆ سەقامگیر بوونی ئەمریکا لە سووریا. لاڤۆرۆف هەرلەوحاڵەدا پیداگری کرد: بوونی سەربازی ڕووسیا وئێران لە سووریا بە بانگهێشت وئیزنی ڕەسمی دەمیشقە. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند : ڕێککەوتنەکانی سوچی لەمەڕ ئیدلیب وسنووری تورکیا وسووریا بە پشت ڕاست کردنەوەی دەمیشق وخۆدی" بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سووریا وهەروەها کوردەکانی باکووری ئەم وڵاتە ئەنجام بووە. سوپای سووریا بە یارمەتی موستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران وپشتیوانی سەربازی ڕووسیا توانیی دۆسیەی گرۆپی تیرۆریستی داعش لە سووریا دابخەن . کاربەدەستانی سووریا هەموو کات پیداگریان کردووە بوونی سەربازی ئەمریکا لەو وڵاتە بە بێ ئیجازەی دەمیشقە وداگیر کەری بە مەبەستی تالان وبڕۆی سەرچاوەکانی سووریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ