کانونی دوھەم 26, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی کوردەکانی سووریا بەرامبەر بە قسەکانی نێچیرڤان بارزانی

ئەندامی لێژنەی کارگێڕیی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا وتی: بارزانی بە قسەکانی خۆی مەشروعییەتی بەخشی بە داگیرکارییەکانی تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردیی هاوار؛ "ئالدار خەلیل" قسەکانی نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێوەندیی نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا کە لە چیاکانی قەندیلی باکووری ئێراق سەقامگیرن و یەکەینەکانی کوردی سووریا ، هەمان بڕ و بیانووی تورکیایە بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچانە.

ناوبراو بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە قسەکانی بارزانی وتیشی کە ئەو قسانە بڕ و بیانووی زیاتر دەداتە دەستی تورکیاوە بۆ ئەوەی زیاتر هان بدرێ بۆ داگیر کردنی ناوچە کوردنشینەکان و بە یاسایی زانینی ئەو داگیرکارییانەی.

"ئالدار خەلیل" داوای لە بارزانی کرد لە جیاتی بڕ و بیانوو دان بە دەستی تورکیاوە باشتر وایە بێدەنگ بێ و قسە و تەیەک دەرنەبڕێ کە زەبر لە کوردەکان بدات.

ئەندامی لێژنەی کارگێڕیی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی سووریا قسەکانی نێچیرڤان بازانی لە باروودۆخی هەنووکەی بە جێێ شک و گومان زانی.

نێچیرڤان بارزانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر" باسی ئەوەی کردبوو کە پێوەندی هەیە لە نێوان هێزە  کوردەکانی قەندیل و کوردەکانی سووریا کە هەمان بیانووی تورکیایە بۆ پەلاماردانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.