May 18, 2020 15:04 Asia/Tehran
  • ٢٢ کەس لە عەفرین لە لایەن تورکیاوە ڕفێندراون

وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پیشێل کرانی مافی مرۆڤ لە لایەن گرووپەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە ئەو شارە وتی: لە یەک مانگی ڕابردوودا ٢٢ کەس لەوانە ٢ ژن لە عەفرین ڕفێندراون.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم شێخۆ، وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە ئەو شارە وتی: لە یەک مانگی ڕانردوو ٢٢ کەس لەوانە ٢ ژن لە عەفرین ڕفێندراون.

ئەو گرووپە تیرۆریستیانە لەبەرانبەر ئازاد کردنی ئەو کەسانە داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن. یەکیک لە و ژنە ڕفێندراوانە بە ناوی هۆڤین موری لە گوندی جەمەلە لە ناوچەی جیندریسە کە لە لایەن گرووپی تیرۆریستی فەیلەق شامەوە ڕفێندراوە.

بنەماڵەی مووری هۆکاری ڕفاندنی ئەو ژنەیان ناڕەزایەتی ئەوان بۆ زەماوەندی کچەکەیان لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ڕاگەیاندووە. هێشتا لە چارەنووسی ئەو ژنە زانیاریەک لەبەر دەست نییە.