ئه‌یلوول 19, 2020 14:04 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی رووسیا: یاری ئەمریکا بە پرسی کورد بۆ ناوچەکە کارەساتبار دەبێت

وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو شێوازی سیاسەتەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردانی سووریا گرتوویەتەبەر.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی رووسیا ھۆشداریدا لە مەترسی ئەو شێوازی سیاسەتەی ئەمەریکا بەرامبەر بە کوردانی سووریا گرتوویەتەبەر و رایدەگەیەنێت کە ئەنجامەکەی بۆ گشت ناوچەکە کارەساتبار دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بە ئاژانسی "سپۆتنیک" ی راگەیاندووە: وڵاته‌که‌ی له‌ دۆخی رۆژهه‌ڵاتی فورات لە باکووری سووریا کە بەدەست کوردەکانەوەیە نیگه‌رانه‌ و ئه‌مریکا هانی هێزه‌ کوردییه‌کان دەدات کە بەرەو دابەشکردنی سووریا بڕۆن.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئه‌مریکا کورد له‌ دژی حکوومه‌تی سووریا هان ده‌دات و رێگه‌ نادات کورد له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بکات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له‌ ناوچه‌که‌ کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت