ژنه سه‌رکرده‌یه‌کی کوردی سوریا لە هه‌وڵێکی تیرۆر رزگاری بوو
ئه‌یلوول 26, 2020 06:59 Asia/Tehran
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی هه‌وڵی کوشتنی له‌یلا عه‌بدوڵا، لە ژنه سه‌رکرده‌کانی ناو ھێزەکانی سوریای دیموکرات درا، به‌ڵام ناوبراو له‌و هه‌وڵه رزگاری بوو.
چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له‌سه‌ر رێگایه‌کی نێوان هه‌ردوو پارێزگای حه‌سه‌که و دیرالزور له‌لایه چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوی ده‌مامکداره‌وه ته‌قه له ئۆتۆمبیلی له‌یلا عه‌بدوڵا، ژنه سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات کراوه و خۆی و شۆفێره‌که‌ی بریندار بوون.
هێرشی ئه‌و چه‌کدارانه له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌رافی له نێوان هه‌ردوو پارێزگای ناوبراودا کراوه و سه‌رکرده‌کانی ھێزە کوردیەکان زۆرجار ئه‌و رێگه‌یه وه‌ک به‌دیلێک بۆ رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێم4 به‌کارده‌هێنن که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا و گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ربه‌و وڵاتەدایە.