-
باقری کەنی : دەسدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە مەڕ پەرەپێدانی ئاڵوزیەکانە
ئاب 15, 2024 03:36سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسدرێژی بڕێک لە وەزیرانی کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وشارۆچکە نشینە زایۆنیەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسایان بە کاروکردەوەیەکی ورۆژێنەرانە لە مەڕ تەشەنا پێدان بە ئاڵوزی وبی سەقامی لە ناوچە زانی.
-
پێداگریی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەسەر پێویستیی خۆڕاگریی لەهەمبەر شەڕی دەرووونیی دوژمندا
ئاب 15, 2024 06:46ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە فێڵ و دهۆی ناحەزان لە هەڵایساندنی شەڕی دەروونی و ناچارکردنی گەلی ئێران بە پاشەکشێ لەوارە جۆربەجۆرەکاندا، ناسینی بارستایی و تواناکانی خۆ و خۆبواردن لە زەق کردنەوەی توانای ناحەزانی،بەڕێکاری بەرەوڕووبوونەوەی ئەو فێل و دهۆیە ناوبرد.
-
نامە ناڕازیانەکانی ئێران بە کاربەدەستانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاب 15, 2024 05:48باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان کان لە ژنێڤ ، بەناردنی نامەی جیاجیا بۆ کاربەدەستی مافی مرۆڤ ، ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی بە کاروکردەو سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕژێمی زایۆنی وبەتایبەت ترۆری ئیسماعیل هەنیە ، ڕێبەری سیاسی فەلەستین .
-
ئێران چوونی سوکایەتی کارانەی زایۆنیەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسای شەرمەزارکرد
ئاب 14, 2024 09:50وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ی ئیران کاروکردەی دەستدرێژکارانەی دوو وەزیری کابینەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل وکۆمەڵێک لە شارۆچکە نشینانی زایۆنی لە چوونی سوکایەتی پێکەرانە بۆ ناو مزگەوتی ئەقسای بە توندی شەرمەزارکرد.
-
باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: ئەمریکا پاڵپشت و پەرەپێدەری سەرەکی تیرۆریزمە
ئاب 14, 2024 06:15باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە ئەمریکا پاڵپشت و پەرەپێدەری سەرەکی تیرۆریزمە لە ناوچەکەو جیهان دا.
-
هەناردەی زیاتر لە ١٧ هەزار کەرەستەی پزشکی بەرهەمی ئێران بۆ ٥٠ وڵاتی جیهان
ئاب 13, 2024 14:33کۆمپانیایەکی زانستبنەچەی ئێرانی زیاتر لە ١٧ هەزار کەرەستەی پزشکی بەرهەمی ئێرانی هەناردە کردووە بۆ ٥٠ وڵاتی جیهان.
-
پزشکیان: داکۆکیی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئیسراییل ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی خستۆتە مەترسییەوە
ئاب 13, 2024 14:25سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بێدەنگەکردنی کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە جەنایەتە کارەساتبار و دژەمرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنی و داکۆکی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی لەم ڕژێمە هەنگاوێکی دژ بە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان و هاندەری بەردەوام بوونی جەنایەتەکان و کەوتنەمەترسیی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: هەڵوێستی دووڕویانەی ئەمریکا بۆتە هۆی ملهوڕی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست
ئاب 13, 2024 09:49سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی هەڵوێستی دووڕویانەی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بۆتە هۆی ملهوڕی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست بۆ تیرۆرو دڕنکاری کارەساتبار لە غەزەو وڵاتانی ناوچەکە.
-
سوپاس وێژیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە کاروانی وەرزشی ئێران لە ئۆلەمپیکی٢٠٢٤ی پاریس
ئاب 13, 2024 04:04دوای نامەی سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران ڕوو لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی٢٠٢٤، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سپاس وێژیی دۆستانەی خۆی لە وەرزشکارانی بەورەو خاوەن ئیرادەی ئێران ڕاگەیاند.
-
قاڵیباف : جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ژینۆسایدە
ئاب 12, 2024 10:36سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر نوێژخوێنانی شاری غەززە لە خوێندنگەی "التابعین"ی بە جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی، ژینۆساید و جەنایەتی جەنگی هێنایەئەژمار.