-
سوپای پاسداران: بە درۆن و مووشەک هێرشمان کردە سەر قەوارەی زایۆنی
نیسان 13, 2024 17:19سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "لە وەڵامی هێرشی تاوانکارانەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەمان لە سووریا، ئۆپەراسیۆنێکمان بە درۆن و مووشەک بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ئەنجامدا."
-
شادی خەڵکی ئێران لە هێرشی بەربڵاو بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی-1
نیسان 13, 2024 23:00شێرەپیاوانی هێزی کەوشەنگەردوونی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاوڕێ لەگەڵ بنیاتەکانی دیکەی ئەو دامەزراوە شۆڕشگێڕو جەماوەریە، وەک بەشێک لە بەرنامەی سزادانی ئەو ڕژیمە ساختەو ناڕەواو دڕندەکارە لە هەڵمەتی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە"و بە ڕەمزی پیرۆزی یاڕەسولوڵڵا، چەند ئامانجێکی نێو خاکی داگیرکراویان سەرکەوتوانە بەهۆی دەیان مووشەک و خۆفڕ وەبەر هێرش داوە.
-
پێش گرتن بە گەمییەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەنگەی هورموز لە لایەن سپاوە
نیسان 13, 2024 14:04گەمییەکی کانتینەرهەڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بە نێوی MCS Aries لەلایەن هێزەکانی تایبەتی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نیزیک تەنگەی هورموز پێشی پێ گیرا.
-
ئێران، کەمتەرخەمیی ڕۆژاوا بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئیسراییلی شەرمەزار کرد
نیسان 13, 2024 06:30ئەمیرعەبدوڵاهیان سەبارەت بە پەلاماری ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق، کەمتەرخەمی و کاردانەوە نیشان نەدانی ئینگلیز بۆ شەرمەزار کردنی ئەم کردەوەی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
-
سپاسی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە خەڵکی ئێران لەبەر پێشەنگایەتیان لە بواری جۆربەجۆر
نیسان 11, 2024 03:30حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی نیزام و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە چین و توێژەکانی جەماوەر بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان وێڕای ڕێزو پێزانین لە بەشداری سەرسووڕهێنەرو حەماسی گەلی ئێران لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی جیهانی قودس، پێداگریشی کرد کە سپاسی ڕاستەقینە لە گەل بەهۆی بەردەوامی هەوڵی بێ وچانی بەرپرسان بۆ چارەسەری کێشەو ڕێکخستنی ئەو هەوڵانە وەدی دێ.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ڕژیمی پیسی زایۆنیست دەبێ سزا بدرێ و سزاش هەر ئەدرێ
نیسان 10, 2024 06:30حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە گوتاری نوێژی جێژنی ڕەمەزان پێداگری کرد کە ڕژیمی پیسی زایۆنیست دەبێ سزا بدرێ و سزاش هەر ئەدرێ.
-
پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی جەنات و کوشتاری ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە
نیسان 10, 2024 06:00سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرت لەسەر پێویستیی هاوکاریی و هەوڵێکی کاریگەر لە نێو وڵاتان و ئۆمەتی ئیسلامیدا لە ئاراستەی ڕاگرتنی جەنات و کوشتارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و فەلەستین.
-
ئێران میوانداری یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی
نیسان 09, 2024 06:30بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە میوانداری یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە وڵاتەکەی دەبێ.
-
داخوازی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی : روانگەی ڕەخنەگرانە هاوڕێ لەگەڵ ڕوانگەی سەربەرزانە بەرامبەر بە پێشکەوتنەکان
نیسان 08, 2024 06:30داخوازی حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ خوێندکاران: روانگەی ڕەخنەگرانە هاوڕێ لەگەڵ ڕوانگەی سەربەرزانە بەرامبەر بە پێشکەوتنەکان.
-
گیرانی سەرتیمی پەلاماری تیرۆریستی داعش لە ئێران
نیسان 07, 2024 08:00وتەبێژی فەرماندەرایەتی گشتی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەندامێکی باڵاو سەرتیمی پەلاماری ڕەشەکوژانەی گروپی تیرۆریستی داعش لە کەرەج"ی پارێزگەی ئەلبورزی ڕۆژئاوای ئێران، دەست بەسەر کراوە.