-
ئێران: دیپلۆماسی کۆتایی بە بوونی تیرۆریستان لە عێراق نەهێنا، بە ناچاری هێزی سەربازی بەکارهێنرا
تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 06:52نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشت، هۆکار و پاڵنه‌ره‌کانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به تاقمه تیرۆریستییه‌کانی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی لەوە کرده‌وه کە: دیپلۆماسی کۆتایی به بوونی تیرۆریستان له باکووری عێراق نه‌ھێنا، ھەر بۆیە ئێران ناچار بوو هێزی سه‌ربازی به‌کاربهێنێت.
-
«ڕەییسی» بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی سیکا؛ گەییشتە ئاستانە
تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 07:50سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به سه‌رۆکایەتیی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری گه‌ییشته ئاستانه‌ی پایته‌ختی کازاخستان به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له شەشەمین لوتکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی کۆنفرانسی ھەوڵ و ھەنگاوی متمانەچێکەر لە ئاسیا (SICA) گەییشتە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان..
-
تەفروتونا کرانی شانەیەکی قاچاخی چەک و چۆڵ لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە باکووری رۆژئاوای ئێران
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 17:30نووسینگەی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی بنکەی حەزرەتی حه‌مزه سهیدوشۆهەدا (ع) باسی له‌نێوبرانی شانەیەکی قاچاخی چه‌ک و چۆڵی سەربە گروپه تیرۆریستییه‌کانی کرد له باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
-
ناس کران و ڕاپێچ کردنی ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 16:42فەرماندەری پاسەوانی سنووریی ئێران باسی ناس کردن و گرتنی ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستیی کردووە کە بەنیازی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی خۆکوژی بوونە لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات دا.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ڕێگاچارەی دوژمنایەتییەکان، خۆڕاگرییە
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 11:53ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاژاوە پرژو بڵاوەکانی بە داڕشتنێکی دۆش داماوانەو ناشارەزایانەی دوژمن لە دژی پێشکەوتن و جوڵانەوەی داھێنەرانەو گەورەی گەلی ئێران زانی و وتیشی: ڕێگاچارەی دوژمنایەتییەکان، خۆڕاگرییە.
-
خاڵە ھاوبەشەکانی موسڵمانان شارستانیەتی ئایینیی لە جیھاندا پێک ھێناوە
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 08:00سەرۆک کۆماری ئێران، سەرزەوییە ئیسلامییەکانی بەو سامانی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و ماددیەو،ھەروەھا گەنجانی خوێندەواری ھۆگری مەعنەوییەت و ئایین و ڕۆحی خۆڕاگری لەدژی دوژمنانی، بە سەروەت و سامانی گەورەی ئوممەتی ئیسلامی لە دونیای ئەمڕۆدا زانی و وتیشی: ئەمڕۆ موسڵمانان خاوەنی گەلێک خاڵی هاوبەشن کە شارستانیەتی ئایینیی لە جیهاندا پێکھێناوە.
-
دەست پێ بوونی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ئیسلامی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 06:18سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بە وتاردانی «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە تاران دەستی پێ کرد.
-
هۆشداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» سەبارەت بە دەستێوەردانی ئەورووپا لە کاروباری نێوخۆی ئێران
تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 04:04وەزیری دەرەوەی ئێران له وتووێژێکدا له گەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنەی له دەستێوەردانی ئەورووپا له کاروباری نێوخۆی ئێران گرت و له بارەی بەردەوام کرانی وەھا ڕەوتێکیش هۆشداریی دایه «کاترین کۆڵۆنا».
-
جەختی «پەیمان جبللی» لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی بەرنامەی گۆڕانکاری لە ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن
تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 17:32سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لەسەر ڕێگای بەدیهێنانی بەرنامەی گۆڕانکاری لە میدیای نیشتیمانی دا.
-
بانگکرانی باڵوێزی بەریتانیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 09:21دوابەدوای ڕاگەیەندرانی بایکۆتی سەرەڕۆیانەو بێ ناوەڕۆکی لەندەن دژی چەند بەرپرس و یەکەیەکی دامەزراوەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، «سیمۆن شێرکلیف»، باڵوێزی بەریتانیا لە تاران بانگی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.