پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413162-پیرۆزبایی_سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی_بە_بۆنەی_سەرکەوتنی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی لە دووهەمین یاریی خۆی لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2022 02:14 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی لە دووهەمین یاریی خۆی لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە پەیامەکەی دا ڕایگەیاند: ڕۆڵە بە جەربەزەو ماندوویی نەناسەکانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لەوەی کە بە ھەموو توانایەکەوە تێکۆشان و شیرینیی سەرکەوتنتان کرد بە خەڵاتی جەماوەری وڵاتەکەمان لە قوڵایی دڵەوە سوپاسی ئێوەو ڕاھێنەرو ھەموو کارگێڕانی تیپی نیشتیمانی دەکەم.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە درێژەی پەیامەکەی دا ڕاشیگەیاندووە: دوعای بەخێری نەتەوەیەک لەم ئاراستەیەدا لە پشتتان دەبێت.

تیپی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە دووهەمین یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوەوبە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد. ئەمە یەکەم سەرکەوتنی ئێران بوو بەرامبەر بە ڕکابەرێکی ئەوروپی لە مۆندیالدا.