کەنعانی: دڵی نەتەوەیەک بۆ سەرکەوتن و سەربەرزیی تیپی نیشتیمانیی وڵات لێدەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413161-کەنعانی_دڵی_نەتەوەیەک_بۆ_سەرکەوتن_و_سەربەرزیی_تیپی_نیشتیمانیی_وڵات_لێدەدات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای سەرکەوتنی دڵخۆشکەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی ، ڕایگەیاند: یارییەکی ناوازە، ئەنجامێکی نایاب و دڵخۆشکەر، ھەر ئەوەی وا شێرەپیاوانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران چاوەڕوان دەکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2022 01:23 Asia/Tehran
  • کەنعانی: دڵی نەتەوەیەک بۆ سەرکەوتن و سەربەرزیی تیپی نیشتیمانیی وڵات لێدەدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای سەرکەوتنی دڵخۆشکەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی ، ڕایگەیاند: یارییەکی ناوازە، ئەنجامێکی نایاب و دڵخۆشکەر، ھەر ئەوەی وا شێرەپیاوانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران چاوەڕوان دەکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، «ناسر کەنعانی» لە توییتێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی دڵخۆشکەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران نووسیویەتی:یارییەکی ناوازە، ئەنجامێکی نایاب و دڵخۆشکەر، ھەر ئەوەی وا شێرەپیاوانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران چاوەڕوان دەکرا.

وتەبێژو بەرپرسی ناوەندی دیپلۆماسیی گشتیی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: دڵی نەتەوەیەک بۆ سەرکەوتن و سەربەرزیی تیپی نیشتیمانیی وڵات لێدەدات.

کەنعانی ئاماژەی بەوەش دا کە:بۆ بینینی یارییەکی دڵخۆشکەری دیکەو ان شاءاللە دەرەنجامێکی شیرینی دیکە لە یاریی داهاتوودا ڕۆژەکان دەژمێرین بۆ ئێرانێکی بەهێز.

تیپی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە دووهەمین یاریی خۆیدا لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوەوبە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد..