-
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری پەیامی ئەمریکا بوو بۆ ئێران
ئهیلوول 30, 2022 07:01وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕایگەیاندنی ئەمەی که له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەندێک له وەزیرانی دەرەوه هەوڵیان داوه پەیامی ئەمریکا بە ئێران بگەیەنن و پەیامی ئێمەش بگوازنەوە ، وتی: فۆئادحسەین وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵگری پەیامی ئەمریکا بوو.
-
وەڵامی سپای پاسداران بە سەرەڕۆیان و تیرۆریستان گورچکبڕ دەبێت
ئهیلوول 30, 2022 08:41هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: وەڵامی هێزی زەوینیی سپای پاسداران بە کەسانی سەرەڕۆ، تیرۆریست و مۆڵگەی سەرەکیی دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لێبڕاوانەو گورچکبڕ دەبێت.
-
جەختکردنەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەسەر پێ و شوێن گرتنی دادەڤانیی ئاژاوەچییان
ئهیلوول 29, 2022 17:29مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ئیدانەی ئاژاوەگێڕییەکان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزایەتیە ئایینییەکانی کردو جەختی لەسەر لێپێچینەوە لە ئاژاوەچییان کردەوە.
-
سەردار فەدەوی: ئەمریکا قەت ھیچ بابەتێک لە ڕووی خێرخوازییەوە باس ناکات
ئهیلوول 29, 2022 12:40جێگری فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: ئەمریکا قەت ھیچ بابەتێک لە ڕووی خێرخوازییەوە باس ناکات.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: لە بارەی دۆسیەی «مەھسا ئەمینی»ـەوە ئەگەر خەمساردییەک کرابێ بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، چونکو بنەمامان دادپەروەرییە
ئهیلوول 29, 2022 08:49«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی ڕابردوو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند: بنەمامان پەیوەست بە دۆسیەکەی «مەھسا ئەمینی» زوڵاڵی و دادپەروەرییە، دیارە ئەگەر خەمساردییەک لەم بارەیەوە کرابێت بە دڵنیاییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
-
وەڵامی لێبڕاوانەو یەکلاکەرەوەی ئێران بۆ بانگەشەی ئیمارات سەبارەت بە سێ دوورگەکەی ئێران
ئهیلوول 29, 2022 02:53شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حەفتاوحەوتەمین کۆبوونەوەی باڵای کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی بەیاننامەکەی «ڕیم هاشمی» وەزیری هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی سەبارەت بە دوورگەکانی ئێران دایەوە.
-
فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران: بە ٧٣ موشەکی بالیستیکەوە مۆڵگەی تیرۆریستان کراوەتە ئامانج
ئهیلوول 29, 2022 02:26فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ٧٣ موشەکی بالیستیکی زەوی بۆ زەوی و دەیان خۆفڕی ھەڵمەتبەر بە وردی پێگە و مۆڵگەی چالاکی نواندنی تیرۆریستانیان لە ناوچەی ھەرێمی کوردستانی عێراق کردووەتە ئامانج و بووەتە ھۆی لەنێوبرانی تۆکمەو تەواویان.
-
ستایشی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە مەڕ ئامادەبوونی حەماسیی گەلی ئێران لە گردبوونەوەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا
ئهیلوول 28, 2022 21:54نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئاژاوە و نائەمنی و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکان، ئامادەبوونی حەماسیی خەڵکیان لە گردبوونەوەی ئومەتی ڕەسولەڵڵا بەرز نرخاند.
-
هێرشی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی تیرۆریستانی جودایی خواز بە موشەک و خۆفڕ
ئهیلوول 28, 2022 12:42بنکەی «حەمزەی سەییدوشۆهەدا» سەر بە هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مووشەکی خاڵپێک و خۆفڕ لەنێوبەر بارەگاکانی تیرۆریستانی جودایی خوازی کردە ئامانج.
-
خۆفڕی «شەھاب» پەردەی لە سەر ھەڵگیرا
ئهیلوول 28, 2022 11:58خۆفڕی مەشق پێکردنی «شەهاب» بۆ یەکەمجار لە پێشانگای «دەستەڵاتی ئاسمانی»ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نمایش کرا.