بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی بەحرەین بەرامبەر بە زیندانیکردنی زانایانی ئایینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448252-بەردەوامی_ناڕەزایەتی_دەربڕینی_خەڵکی_بەحرەین_بەرامبەر_بە_زیندانیکردنی_زانایانی_ئایینی
خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕدرانەوەی بەندی تاهەتایی بۆ زانایانی ئایینی و شەرمەزارکردنی سەرکوتکارییەکانی رژێمی ئالی خەلیفە، دەستیان دایە بەرپاکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاو.
(last modified 2026-11-18T15:35:23+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2026 17:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی بەحرەین بەرامبەر بە زیندانیکردنی زانایانی ئایینی

خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕدرانەوەی بەندی تاهەتایی بۆ زانایانی ئایینی و شەرمەزارکردنی سەرکوتکارییەکانی رژێمی ئالی خەلیفە، دەستیان دایە بەرپاکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاو.

 

هەر لەم ئاراستەیەدا، کۆمەڵی نیشتمانیی ئیسلامیی "ویفاق" لە بەحرەین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بڕیاری دەرکراو دژ بە باڵاترین مەرجەعی ئایینی بەحرەین، ئایەتوڵڵا شێخ عیسا قاسم و زانایانی ئایینی دیکەی شەرمەزار کرد. کۆمەڵی ویفاق پێداگری کرد کە ئەم بڕیارانە هیچ پەیوەندییەکیان بە یاسا و دادپەروەرییەوە نییە و تەنیا لە پێناو سزادانی بە کۆمەڵی زۆرینەی خەڵک و سەرکوتکردنی ئازادیی ئایینی لەم وڵاتەدا دەردەکرێن. لە بەیاننامەکەی کۆمەڵی ویفاقدا هاتووە کە بڕیاری دەرکراو، هەموو زانایانی باڵای ئایینی دەگرێتەوە کە نەیارەتی دەکەن لەگەڵ پاڵپشتیی رژێمی دەسەڵاتداری ئالی خەلیفە لە رژێمی زایۆنی و هەوڵی ئەم ڕژێمە بۆ تەسلیمکردنی هەموو کەسانێک کە تەسلیمی سیاسەتی کوشتاری ڕژێمی زایۆنی و دەست و پێوەندییەکانیان لە ناوچەکە نابن.