قەرزی ٤٥ ملیار یۆرۆیی ئەورووپا بە ئۆکراین؛ بژاردنی پاش وەرگرتنی زیانبایی لە ڕووسیا
تشرینی دووهم 18, 2026 18:05 Asia/Tehran
کۆمسیۆنی ئەورووپا لە پێناو دابینکردنی بەشێک لە خەرج و بەرجی دراوی و سەربازیی ئۆکراین لە ساڵی داهاتوودا پێشنیاری دانی قەرزێکی ٤٥ ملیار یۆرۆیی تازەی بە کییەڤی داوە.
ئەم پێشنیارە کە بۆ جێبەجێکران پێویستی بە ڕەزامەندی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە، جیا لەو هەگبەی قەرزی هاوشێوە بە بایەخی ٩٠ ملیار یۆرۆیە کە ڕێبەرانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕازی بوون بە دابینکردنی دراوی پێویستی ئۆکراین لە ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ دا. هەروەها ئۆرسۆلا فۆن دێر لایەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپاش، ڕاگەیاندووە ئۆکراینا تەنیا کاتێک ئەم قەرزە ببژێرێت کە ڕووسیا زیانبایی شەڕ بداتەوە بە کییەڤ.