-
پرێس کۆنفرانسی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان و میقداد و پێداگرتن لە سەر ڕێزنان لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا
تهمووز 20, 2022 08:14وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لە تاران دا، لە سەر پارێزرانی سەروەریی خاک و ڕێزنان لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا پێی داگرت.
-
پارێزگاری کوردستان:کوردستان ھێمای هاوسۆزی و یەکڕیزی و برایەتی و یەکڕیزییە
تهمووز 20, 2022 10:01پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنی ناوچەیی یەکڕیزی ئیسلامی لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: کوردستان ھێمای هاوسۆزی و یەکڕیزی و برایەتی و یەکڕیزییە.
-
بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئاستانە لە تاران: کێشەی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە
تهمووز 20, 2022 08:51ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئاستانە لە تاران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کێشەی سووریا ھیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییە، سوور بوونی خۆیانیان بۆ بەردەوام کردنی ھاوکاری لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی ڕاگەیاند.
-
ڕەییسی: ئێران بەوپەڕی دەستەڵاتەوە داکۆکی لە سووریا بەردەوام دەکات
تهمووز 20, 2022 03:47سەرۆک کۆماری ئێران بایکۆتەکانی بە پێشێلکەری مافی نێونەتەوەیی زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی دەستەڵاتەوە داکۆکی لە سووریا بەردەوام دەکات چونکو سەربەخۆیی سووریا بنەمایەکی خەوشان ھەڵنەگرە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەمریکییەکان دەبێ لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سووریا وەدەر بنرێن
تهمووز 20, 2022 03:08ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو شاندەکەی یاوەری، پرسی سووریای بە گرینگ نرخاندو وتی: بابەتێکی گرینگی دیکە لە بارەی سووریاوە، داگیرکرانی ناوچە پڕپیت و خاوەن نەوتەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتە بە ھۆی ئەمریکییەکانەوە کە دیارە ئەمەش بە دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە دەبێ چارەسەر بکرێت.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەمریکییەکان دەبێ لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سووریا وەدەر بنرێن
تهمووز 19, 2022 20:52ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو شاندەکەی یاوەری، پرسی سووریای بە گرینگ نرخاندو وتی: بابەتێکی گرینگی دیکە لە بارەی سووریاوە، داگیرکرانی ناوچە پڕپیت و خاوەن نەوتەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتە بە ھۆی ئەمریکییەکانەوە کە دیارە ئەمەش بە دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە دەبێ چارەسەر بکرێت.
-
ڕەییسی: دەبێ بەرپەرچی تیرۆریزم بدرێتەوە لە ژێر ھەر ناوێکدا بێت
تهمووز 19, 2022 17:04سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: تیرۆریزم لەوانەیە ناوی جۆربەجۆری ھەبن، بەڵام دەبێ بەرپەرچی تیرۆریزم بدرێتەوە لە ژێر ھەر ناوێکدا بێت بۆ ئەوەی ئاسایشتی سنوورەکان و وڵات ڕابین بکرێت.
-
بە ئامادە بوونی ڕەیسی و ئەردوغان، ئێران و تورکیا بەڵگەنامەی ھاوکارییان واژۆ کرد
تهمووز 19, 2022 16:12نەریتی واژۆ کردنی بەڵگەناوەی ھاوبەشی ھاوکاری و لێک گەیین نامە لە نێوان تاران و ئانکارا لەبەردەم سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بەڕێوە چوو.
-
دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا
تهمووز 19, 2022 15:42سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە تاراندا دیدارو وتووێژیان کرد.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ھێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا بە زیانی وڵاتانی ناوچەکەو بە قازانجی تیرۆریستانە
تهمووز 19, 2022 10:55ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی سەروەریی سووریا، وتیشی: ھەرچەشنە ھێرشێکی سەربازی لە باکووری سووریا بە دڵنیاییەوە بە زیانی تورکیا، سووریاو تەواوی ناوچەکەو یبە قازانجی تیرۆریستان دەبێت.