-
«نازەنین زاغەری» دوای تێپەڕ کردنی سزاکەی لە بەرامبەر وەرگیرانەوەی پارە دەست بەسەر گیراوەکەی ئێران ڕادەستی دەوڵەتی بریتانیا کرا
ئادار 16, 2022 11:30«نازەنین زاغەری» گە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ بریتانیا لە ئێراندا قۆڵبەست کرا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەی لە بەرامبەر سەندرانەوەی پارە دەست بەسەر گیراوەکەی ئێران لە بریتانیا، ڕادەستی دەوڵەتی لەندەن کرا.
-
داکۆکیی مەجلیسی ئێران لە ھەنگاوی پەند پێ دەری سپا لە مەڕ خاپوور کردنی مۆڵگەی موساد لە عێراق
ئادار 15, 2022 13:56نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە واژۆکردنی بەیاننامەیەک لە ھەنگاوی لێبڕاوانەو پەند پێدەری سپای پاسداران لەمەڕ بوردومان کردنی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی ڕژێمی تاوانکاری زایونی لە عێراق داکۆکییان کرد.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: شەڕ لە ھەر ناوچەیەکی جیھان بێت ڕاشکاوانە ئیدانەی دەکەین
ئادار 15, 2022 11:50وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران شەڕ لە ئۆکرانیاو ئەفغانستان و یەمەن و ھەر ناوچەیەکی دیکەی جیھان ڕاشکاوانە ئیدانە دەکات، لە سەر گرتنە بەر ڕێگاچارەی سیاسی لە پرسی ئۆکرانیا پێی داگرت.
-
فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: وەڵامی ئێران بە دەست درێژکاران پەژیوان کەرەوە دەبێت
ئادار 15, 2022 10:28فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ھەر دەست درێژکارێکی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر لاساری بکات، دەبێ چاوەڕوانی وەڵامێکی گورچکبڕیش بێت و دیارە وەھا وەڵامێکیش بۆ دوژمنان پەژیوان کەرەوە دەبێت.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت
ئادار 15, 2022 05:27وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران تارانی بەرەو مۆسکۆ بەجێ ھێڵا.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پشتگری دەکات
ئادار 15, 2022 04:19وەزیری کاروباری دەرەوە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتای ئۆکرانیی خۆی دا پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەرچەشنە ھەوڵدانێکی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پشتگری دەکات.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هەرگیز رێگا نادەین سنوورەکانمان ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان
ئادار 14, 2022 11:23وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران وتی : هەرگیز قبوڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ کە پەیوەندیی قووڵی لەگەڵمان هەیە ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕان دژمان.
-
سپای پاسداران : ناوەندی ستراتژیکی پیلان و شەڕاشۆیی زایۆنیەکان کەوتە بەر موشەکەکانی سپا
ئادار 13, 2022 11:39پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژە بە لێدرانی ناوەندی ستراتژیکی پلان و شەڕاشۆیی زایۆنیەکان بە ھۆی موشەکە خاڵ پێکەکان ، جەختی کردەوە : دوپاتبوونەوەی ھەرچەشنە شەڕاشۆییەک وڵامی قورس و بەبڕشتانە و وێرانکەری بەدوادادەبێ .
-
زەبروەشاندن لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی لە رۆژاوای ئێران
ئادار 13, 2022 08:27بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ، رایگەیاند ھێزە ھەواڵگریەکان زەبریان لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی رژێمی زایۆنی وەشاندووە .
-
خۆڵبارینی زۆر لە پارێزگەی کوردستان کە لە عێراقەوە هاتووە
ئادار 12, 2022 13:55بەشێک لە قەبارەی گەورەی خۆڵبارین لە وڵاتی عێراق ، گەیشتە پارێزگەی کوردستان و کێشەی بۆ خەڵک سازکردووە .