-
خەتیب زادە: قەومانی ڕووداوی ئاسایشتی بۆ کەشتی و پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عوممان گومانلێکراوە
ئاب 03, 2021 22:41وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە ھەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە قەومانی ڕووداوگەلی ئاسایشتیی یەک لە دوای یەک بۆ کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممانی بە تەواوی بە جێگای گومان زانی و لە بارەی ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی درۆینە بۆ ئامانجی دوژمنانەی سیاسی وشداریی دا.
-
«ئێنریکە مۆڕا» گەییشتە تاران
ئاب 04, 2021 02:34«ئێنریکە مۆرا» سکرتێری کشتیی پێکھاتەی ھەنگاوی بیانیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێگای فڕگەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە)ەوە گەییشتە تاران.
-
ھاتنی کاربەدەستانی بیانی بۆ تاران بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران
ئاب 03, 2021 17:19وەزیری دەرەوەی بۆسنی و وەزیری گەشتکاریی غەنا، بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران، گەییشتنە تاران.
-
ڕەییسی: سەرنجدانی ئامۆژگارییەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری شۆڕش بووە ھۆی پێشکەوتن و دەستەڵات
ئاب 03, 2021 11:12سەرۆک کۆماری تازەی ئێران پێی داگرت: سەرنجدانی ئامۆژگارییەکانی ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری شۆڕش بووە ھۆی پێشکەوتن و دەستەڵات.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خەڵک وەڵامێکی لێبڕاوانەی پیلانی دوژمنانیان دایەوە
ئاب 03, 2021 10:33ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێ و ڕەسمی تەنفیزی حوکمی سەرۆک کۆمارەتیی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» جەختی کرد: جێگۆڕکێی ئارام و ھێوری دەوڵەتەکان نیشانەی ژیرایەتی و لەسەرەخۆ بوونە لە وڵات دا.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: نیشتیمانی خۆشەویستمان تینووی خزمەت و ئامادەی بازدانە لە ھەموو بوارێکدا
ئاب 03, 2021 08:00ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حوکمی تەنفیزی سەرۆک کۆماری دا جەختی کرد: ئەمڕۆ نیشتیمانی خۆشەویستمان تینووی خزمەت و ئامادەی بازدانە لە ھەموو بوارەکانداو پێویستی بە بەڕێوەبەرێکی لێھاتووی جیھادی و زاناو بوێرە ھەتا بتوانێ توانایەکانی گەلەکەمان بە تایبەت لاوان یەک بخات و جوڵانی وڵات بەرەو جێ و شوێنی شیاوی خۆی بەلەزتر کاتەوە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حوکمی تەنفیزی ڕادەستی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» کرد
ئاب 03, 2021 07:02لەوحی دەقی حوکمی تەنفیزی سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕادەستی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» کرا.
-
ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت
ئاب 03, 2021 05:59ڕێ و ڕەسمی «تەنفیز»ی حوکمی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کارگێڕانی نیزامی ئیسلامی لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بە ڕێوە دەچێت
-
فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی پشووی دوو حەوتەیی لە بەر کۆرۆنا
ئاب 03, 2021 05:38ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای نامەکەی وەزیری تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزیشکی بۆ بەڕێزی سەبارەت بە شەپۆلی قورس و پێنجەمی ڤایرۆسی کۆرناو پێشنیاری پشووی دو حەوتەیی بۆ کەم کردنەوەی گەڕی ڤایرۆسەکەو ئاپۆڕەی نێو نەخۆشخانەکان، داوای لە سەرۆک کۆمار کرد ئەم بابەتە لە بنکەی نیشتیمانیی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لێک بدرێتەوەو ئەوەی پێویستە بکرێت.
-
73 وڵات بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان راگەیاندووە
ئاب 02, 2021 14:32وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.