-
دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
شوبات 08, 2021 10:50وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7321 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
-
رەزامەندیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە گەڵ بەخشین یان داشکانی سزای ژمارێک لە مەحکومان
شوبات 08, 2021 11:08بە بۆنەی گەیشتنی ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە گەڵ لێبوردن یان کەمکردنەوەی سزای 840 کەس لە مەحکومانی دادگا گشتیەکان و دادگاکانی شۆڕش ، رێکخراوی دادڤانیی ھێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومەتیی رەزامەندیی نیشاندا .
-
خەتیب زادە : گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە
شوبات 08, 2021 08:37وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، لە بارەی گرنگایەتیی سەردانەکەی نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە تاران گوتی ، گەڵاڵەی چوار بڕگەیی ئێران لە بارەی یەمەن هەروا لە سەر مێزە.
-
زەریف: ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکلابووەتەوە، سەرلەنوێ دانوستان ناکەین
شوبات 08, 2021 04:01وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوبارە دانوستان ناکەین، گوتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە لەبەرچاوگرتنی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ هەموو پرس و بابەتەکان، یەکلابووەتەوە و لەوبارەوە سەرلەنوێ دانوستان ناکەین.
-
ناڕەزایەتیی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە وەزارەتی دەرەوەی روسیا
شوبات 07, 2021 19:59وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئاستی بەکارھێنانی ناوی ساختە لە بارەی کەنداوی فارس لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی روسیا ناڕەزایەتی دەربڕی .
-
قالیباف : پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا پێیە
شوبات 07, 2021 14:46سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : لە سەردانم بۆ مۆسکۆ ھەڵگری پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا لە بارەی پرسە ستراتژیکیەکان .
-
دابەزینی ژماری گیان لەدەستداوانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ 57 کەس
شوبات 07, 2021 12:30وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7065 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
-
رێبەری باڵای شۆڕش : مەرجی گەڕانەوەی ئێران بۆ بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، ھەڵوەشانی بایکۆتەکان لە لایەن ئەمریکایە
شوبات 07, 2021 10:38رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : ئێران کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا کە ئەمریکا ھەموو بایکۆتەکان بە کردەوە نەک بە قسە و لەسەر کاغەز ھەڵوەشێنێ .
-
نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن گەیشتە تاران
شوبات 07, 2021 07:36مارتین گریفیتس نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن بۆ پرس و راوێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران .
-
قۆناغی تێستکردنی مرۆیی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران کۆتایی ھات
شوبات 06, 2021 19:24بەرپرسێکی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی ئێران رایگەیاند : وەشاندنی قۆناغی یەکەمی تێستی ئینسانیی یەکەم ڤاکسینی ئێرانیی کۆرۆنا ئەمڕۆ بە لێدانی شەش خۆبەخشی دیکە کۆتایی ھات .