-
سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: پێویستە یارمەتی دارایی تەواو بە ئانڕوا بگات
تهمووز 14, 2024 05:13دنیس فڕانسیس"ی سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی گوتارێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە فەرمانبەرانی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری پەرتەوازە فەلەستینیەکان لەلایەنی دارایی دا لە سەروبەندی لەکارکەوتن دایەو پێداگری کرد کە ئەو کۆگەیە دەبێ دڵنیا ببێ کە ئانڕوا لەلایەنی دارایەوە یارمەتی پێویستی بێ دەگا.
-
سێندێرز: ئێمەش هاوبەشی دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
تهمووز 14, 2024 08:36بێڕنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێک دا وێرای وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە نابێ فەلەستینیەکانی نیشتەجێی غەزە لەبیر بکەین پێداگریشی کرد کە ئێمە هاوبەشێ دڕندەکاری زایۆنیستەکانین لە غەزە
-
خۆپیشاندانی چالاکانی دژەشەڕ لە نیۆیۆرک لە کاردانەوە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە غەززە
تهمووز 14, 2024 05:06ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنی و سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بۆ پاڵپشتی کردنی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی ئێستایش هەر لە ئەمریکا بەردەوامە.
-
چین تۆمەتەکانی ناتۆی بە بێ بنەما و قەبووڵنەکراو ڕاگەیاند
تهمووز 13, 2024 07:06"وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین تۆمەتاکانی سەرانی ناتۆ دژ بە وڵاتەکەی بە بێ بنەما وەسف کرد و وتی کە پکەن هەرگیز ناچێتە ژێر باری ئەم تۆمەتانە.
-
شکستهێنانی چاوەڕوان نەکراوی لایەنی ڕاستی توندڕەو لە فەڕانسە
تهمووز 11, 2024 17:06وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە، ئەنجامی یەکجاریی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند و وتی: هاوپەیمانیی چەپڕەوەکان، زیاترین کورسیی بەدەست هێناو ڕاستخوازانی توندڕەویش لە دووپات بوونەوەی سەرکەوتنی خولی یەکەمیان، بێ ئاکام بوون و بەم چەشنە شکستیان هێنا.
-
ڕەخنەی سیاسەتوانی ئیسپانی لە "دووڕوویی" دەوڵەتی مەدرید لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ تەلاویڤ
تهمووز 11, 2024 11:16ڕێبەری پارتی "پۆدێمۆس"ی ئیسپانیا، "دووڕوویی" دەوڵەت لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی لەکاتی ژینۆسایدی کەرتی غەززەی، شەرمەزار کرد.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانی دەکەین لە هەنگاوگەلی نیشتمانی لە ئێراندا لە پێناو دەسڕاگەیشتن بە گەشەیەکی پاوەجێ
تهمووز 11, 2024 10:56ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازی بەردەوام کردنی پاڵپشتییەکانی خۆی لە هەنگاوگەلی نیشتمانییە لە ئێراندا لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتن بە گەشانەوەیەکی پاوەجێ.
-
باڵوێزی ڕووسیا لە تاران: ئامادەی هاوکاریی لەگەڵ ئێرانین لەهەموو بوارەکاندا
تهمووز 11, 2024 10:42"ئالێکسی دێدۆف" باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: مۆسکۆ چاوەڕوانیی ئەوەیە هەیە کە هاوکاریی شیاو لەگەڵ ئێراندا، لەهەموو بوار و بەستێنەکاندا هەروا پەرەبسێنێ و ئێمە بۆ ئەو مەبەستە، ئامادەیی تەواومان هەیە.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە
تهمووز 11, 2024 08:25"ئیستیڤان دووجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە، بەڵام وەدوا دەخرێ.
-
یەکیەتی ئوروپا دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لە خان یۆنس شەرمەزار کرد
تهمووز 10, 2024 11:20جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی خان یۆنسی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە شەرمەزار کردو وتی: باشە ئاخۆ دەبێ تاکەی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان خۆ ڕابگرن لەبەرامبەر داخی ئەو کێشەیەدا؟