قالیباف: ئێران و خۆڕاگریی لەڕێبازێکی جەوهەریی دان دژی ئیستکبار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446476-قالیباف_ئێران_و_خۆڕاگریی_لەڕێبازێکی_جەوهەریی_دان_دژی_ئیستکبار
سەرۆکی مەجلیسی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێران و بەرەی خۆڕاگریی لە یەک ڕێبازی جەوهەری و بنچینەییدان دژی ئیستکبار، وتی: تەنانەت دەوڵەتانی لایەنگری ئەمریکاش دان بەوەدادەنێن کە ئەو وڵاتە، هۆکاری دروستبوونی ناهێمنیە لەناوچەدا.
(last modified 2026-09-02T15:23:58+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2026 18:38 Asia/Tehran
  • قالیباف: ئێران و خۆڕاگریی لەڕێبازێکی جەوهەریی دان دژی ئیستکبار

سەرۆکی مەجلیسی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێران و بەرەی خۆڕاگریی لە یەک ڕێبازی جەوهەری و بنچینەییدان دژی ئیستکبار، وتی: تەنانەت دەوڵەتانی لایەنگری ئەمریکاش دان بەوەدادەنێن کە ئەو وڵاتە، هۆکاری دروستبوونی ناهێمنیە لەناوچەدا.

محەممەد باقر قالیباف لەدیدار لەگەڵ باسم نەعیم بەرپرسی پەیوەندییە ئیسلامییەکانی حەماس وتی: رەسەنایەتی بەرەی خۆڕاگریی لەهەمبەر زوڵم دایەو ئێمە دانوستان ڕەت ناکەینەوە بەڵام دانوستان، ئامرازێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەو ئەگەر رۆژێک دەست هەڵگرین لە خەباتی دژ بە ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی، ئەو رۆژە، رۆژی شکستهێنانە. قالیباف جەختی کرد؛ ڕاگرتنی چالاکیی مووشەکی، ناڤۆکی و موقاوەمە، لە داوا بەراییەکانی لایەنی بەرامبەر لە دانوستاندا بووە، ئەوە لەکاتێکدایە کە هەموو میحوەرەکانی بەرەی موقاوەمە، یەکپارچەن. ناوبراو هەروەها وتی: ئەمریکا دەبێ بەڵێنەکانی جێبەجێ بکا هەتا ئێران لەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاو هەڵگرێت. باسم نەعیم بەرپرسی حەماسیش بەئاماژە بەوەی کە هەوڵ وهەنگاوەکانی ئێران چ لە ئاستی سەربازی و چ لە ئاستی سیاسیدا مایەی شانازیی ناوچەیە، وتی: زۆربەی وڵاتان لە کردەوەی ئێوە هەمبەر بە ئەمریکا، خافڵگیر و سەرسام بوون، بەڵام ئێمە دەمانزانی ئەگەر کاتی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران بگات، دوژمن لە کردەوەی ئێوە خافڵگیر دەبێ. فەلەستینیەکان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی رژیمی زایۆنیستی و هەتا هەڵچنرانی ئاسەواری ئەو رژیمە لەخاکی فەلەستیندا، درێژەی دەبێ.