وشداری خۆڕاگریی عێراق بە ترەمپ: تەرمی سەربازەکانت بۆ دەنێرینەوە
شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند: ترەمپی گەمژەی وەهمگرتوو ئەگەر پێی وایە دوای دۆشدامانی بەرامبەر ئێرانی ئیسلامی، لە عێراقدا سەردەکەوێت؛ ئێمە تەنانەت ڕێگەی سەرکەوتنێێکی فۆرماڵیتە و میدیاییشی پێنادەین.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچاری کرد بە ترس و لەرزەوە و لە نێو یەخەچاڵی گواستنەوەی خۆراک هەڵبێت ، عێراقیش بەم زووانە جەڵتەی مێشکی پێ دەکات و تەماحە کۆلۆنیالیزمەکانی هەرگیز لە وڵاتی ئێمەدا نایەنەدی. کەعبی وتیشی: بە ئامادەیی تەواو و ورەیەکی بەرزەوە چاودێری بەرواری سییەمی سێپتەمبەری ٢٠١٦ دەکەین بۆ ئەوەی بێتوو داگیرکەران خۆیان ببوێرن لە پابەندبوون بە کشانەوەی تۆکمە و تەواوی وشکانی و ئاسمانی، ئەوا ئێمەیش پێ بنێینە نێو شەڕێکی چارەنووسسازەوە. ناوبراو وشداریشیدا: ئەگەر دوای ئەم بەروارە تەنانەت یەک سەربازی ئەمریکاییش لە عێراقدا بمێنێتەوە، هەرگیز ڕێگەی پێنادەین بە سەلامەتی بگەڕێتەوە و تەرمەکەی دەنێرینەوە بۆیان.