-
حەشدی شعبی: دەستدرێژکاریی ئەمریکا هێرشە بۆسەر سەروەری خاکی عێراق
کانونی دوھەم 06, 2024 03:20حەشدی شەعبی عێراق پێداگری کرد کە کە دەستدرێژی ئەمریکا بۆسەر هێزەکانیان بەواتای پەلاماردانی سەروەری خاکی عێراق و هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتەیە.
-
هێرشی بەخۆفڕی خۆڕاگری عێراق بۆسەر بنکەی ئەمریکی ڕکبان و دەیرزوور لە سووریا
کانونی دوھەم 06, 2024 03:00خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بنکەی چەکدارە ئەمریکیەکان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر هەڵکەوتوو لە پاڕێزگەی دەیرزوورو ڕکبانی سووریایان بە خۆفڕ کردۆتە ئامانج.
-
تەرخاندرانی ٧٣ ملوێن دۆلار بۆ شەڕی نەرم لە عێراق
کانونی دوھەم 03, 2024 09:00قسەکانی کاربەدەستی ئەمریکایی سەبارەت بە دانی یارمەتیی حەفتا و سێ ملوێن دۆلاری بە حکومەتی عێراق بە مەبەستی ئەو شتەی کە بە "هاوکاریی حکومەت لەگەڵ کۆمەگای مەدەنی و باشتر کردنی ڕاژەکاری" بانگەشەی کردووە، شاڵاوێکی ڕەخنە و گازندەی لە بەغدا وەڕیخستووە و زۆر کەس پێداگرن لەسەر ئەوەی کە ئەم یارمەتییە بەو ناوەندانەی دەدرێت کە بە سوودی واشینگتۆن و لە چوارچێوی شەڕی نەرم دژ بە بەها ئایینی، ئەخلاقی و سیاسییەکان لە عێراقدا دەجووڵێنەوە.
-
گیرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە
کانونی دوھەم 03, 2024 07:00ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سەر بە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی باسی گرتنی دوو تیرۆریستی داعشی کردووە کە دەستیان هەبووە لە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی.
-
سودانی: ئەمساڵ دەکەینە ساڵی دەستکەوتەکان
کانونی دوھەم 02, 2024 12:00سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان.
-
پارلمانتارێکی عێراقی: بێدەنگەکردن لە سازکرانی بنکەی جەنگی تورکیا لە باکووری عێراق ڕەوا نیە
کانونی دوھەم 02, 2024 05:30نوێنەرێکی هاوپەیمانی حکومەتی یاسا لە پارلمانی عێراق وتی کە بێدەنگەکردن لە سازکرانی بنکەی جەنگی تورکیا لە باکووری عێراق ڕەوا نیە.
-
ڕێ و ڕەسمی چوارەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردارانی خۆڕاگری لە بەغدا
کانونی دوھەم 01, 2024 09:30«فالح الفیاض» سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق لەو ڕێ و ڕەسمەدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی گرینگی گێڕاوە لە پشتیوانی کردنی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
-
عامری: خوازیاری دیاریکرانی خشتەیەکی زەمەنین بۆ چوونەدەری ئەمریکییەکان لە عێراق
کانونی یهکهم 31, 2023 11:00ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدەری عێراق وتی: دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەروا دووپات دەبێتەوەو لەم دواییەشدا شایەتی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق بووین بۆیە، خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەمانین.
-
هادی عامری: پێویست ناکات داگیرکەران لە عێراقدا بمێننەوە
کانونی یهکهم 30, 2023 09:45هادی عامری بە ئاماژە بەوەی کە پێویست بە بوونی داگیرکەران لە عێراق ناکات، وتیشی: هەرکەسێک بڵێت عێراق توانای دابینکردنی ئاسایشی خۆی نییە، ئەوە خائینە.
-
دادگاى فیدراڵى عێراق،ئەمرۆ کۆتا بڕیار لهسەر سکاڵاکهى یهکێتیهوه دهدات
کانونی یهکهم 27, 2023 10:00دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی لەسەر پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەمرۆ دواخست بەمەبەستی درانی کۆتا بڕیار لەوبارەوە.