ئۆپەراسیۆنی خۆفڕیی حیزبوڵڵا بۆسەر شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی لە باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446418-ئۆپەراسیۆنی_خۆفڕیی_حیزبوڵڵا_بۆسەر_شوێنی_گردبوونەوەی_چەکدارانی_زایۆنی_لە_باشووری_لوبنان
حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی خۆفڕییدا، تانکێکی مێرکاوای سوپای رژیمی زایۆنیستی و تاقمێک لە چەکدارانی ئەو رژیمەی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، چەکدارێکی داگیرکەر بریندار بوو.
(last modified 2026-08-31T15:29:24+00:00 )
ئاب 31, 2026 18:58 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی خۆفڕیی حیزبوڵڵا بۆسەر شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی لە باشووری لوبنان

حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی خۆفڕییدا، تانکێکی مێرکاوای سوپای رژیمی زایۆنیستی و تاقمێک لە چەکدارانی ئەو رژیمەی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، چەکدارێکی داگیرکەر بریندار بوو.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی داگیرکەر دوو جار، شارۆچکەی مەنسوری لە شاری سور و دەورووبەری شارۆچکەکانی زوتەری رۆژهەڵاتی و نەبەتییە فەوقا لە نەبەتییە هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد. داگیرکەرانی زایۆنی لەو هێرشەدا، لە بۆمبی فۆسفۆری کەڵکیان وەرگرت.

سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها ڕایانگەیاند، چەکدارانی زایۆنی لە گردووپەڕی شارۆچکەی "بەرعەشیت" لە باشووری لوبنان، پەلامارێکی تەقاندنەوەیان ئەنجامدا.