چوونەسەری ژوماری ئاماری شەهیدانی فەلەستینی لە غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئاکامی پەلامارەکانی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچە، پێنج فەلەستینی شەهیدو ١٤ کەسیش بریندار بوون.
لە درێژەی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززەدا هاتووە، لە٢٤کاتژمێری رابردوو تەرمی ٥ شەهید بریتی لە؛ چوار شەهیدی تازەو شەهیدێک کە لەبەر کاریی بوونی برینەکانی شەهیدبووە، گوزراونەوە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەو ١٤ برینداریش بۆ بنکەکانی چاودێریی کردنی پزیشکی.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها رایگەیاند، لە کاتی دەسپێبوونی جێبەجێکرانی ئاگربەس لە غەززە لە دەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە، لەئاکامی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی هەزار و سێ سەدو هەژدە کەس شەهیدو چوار هەزار و سێ سەد و حەفتاو پێنج کەسیش بریندار بوون. هەروەها تەرمی ٨١٥ کەس لە ژێردارووپەردوو هێنراوەتەدەر.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژوماری سەرجەم قوربانیانی پەلامارەکانی سوپای تیرۆریستی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە دەی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٤٥٤ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٤٨٦ کەس.