-
لەماوەی داهاتوودا گۆڕانکاریەکان لە کابینەی عێراق دەست پێ دەکەن
ئادار 19, 2023 16:39ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە ئامادەکراون، هەنگاو بەرەو گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتەکەی «محەمەد شیاع سودانی» دەنێین، لەماوەی داهاتودا گۆڕانکاریەکان دەستپێدەکەن.
-
سودانی: هەوڵدەدەین ڕێگاکەمان بەرەو لای ئەھوەنیی سیاسی بەردەوام کەین
ئادار 19, 2023 13:14سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین ڕێگاکەمان بەرەو لای ئەھوەنیی سیاسی بەردەوام کەین و دووربکەوینەوە لە مشتومڕ و ھەراو ھوریا.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی برۆکسێل دەکات
ئادار 19, 2023 11:58«فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەییشتنە برۆکسلی پایتەختی بەلژیک و چەندین کۆبونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات، لهوانه لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەکێتی ئەوروپا و «یەنس ستۆتێلبێرگ»، سکرتێری گشتی ناتۆ.
-
پێشوازی ئەلئەعرەجی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە شەمخانی
ئادار 19, 2023 09:19سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.
-
بەرپرسێکی عێڕاقی داوای کۆتایی هێنان بە دەستوەردانی بیانییەکان دەکات
ئادار 19, 2023 09:15سەرۆکی فڕاکسیۆنی سادقون : دەبێ کۆتایی بە دەستوەردانی بیانییەکان لە عێڕاق بهێندرێت.
-
سەردانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران بۆ عێراق
ئادار 19, 2023 06:58سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران لە درێژەی پێ و شوێن گرتنی ستراتیژیای دیپلۆماسی دراوسێکان بەرەو بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێکەوت.
-
ئەو کۆپتەرانەی لە عێراق کەوتنە خوارەوە، چەکدارانی "ھەسەدە"یان هەڵگرتبوو
ئادار 18, 2023 20:23هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، دانیان بەوەدا ناوە کە ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە لە باکووری عێراق گیانیان لە دەست داوە.
-
ئاو کاربەدەستانی عێراق بەرەو تورکیا دەداتەبەر
ئادار 18, 2023 20:06وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕۆژی شەممە رایگەیاند، شاندێکی باڵا بەمەبەستی دانوستان لەسەر دۆسیەی بەردانەوەی پشکی ئاو بۆ عێراق دەچێتە تورکیا، هۆکاری کەمکردنەوەی پشکی ئاویش بۆ نەبوونی یاسایەک یان ڕێکەوتنێک دەگەڕێتەوە کە گەرەنتی ڕێژەیەکی دیاریکراوی ئاو بۆ عێراق بکات.
-
بۆمبێکی چێندراو لە کەرکوک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی حەشدی شەعبی بریندار بوون
ئادار 18, 2023 19:35ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی سەر ڕێگا لە کەرکوک، سێ ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە برینداربوون.
-
حکومەتی عێراق زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار لە بوجەدا کورتی هێناوە
ئادار 18, 2023 18:56ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە و چاوەڕواندەکرێت لە مانگی رەمەزاندا پڕۆژەکە ئامادەبکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.