-
پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا
May 04, 2024 03:45چەکدارانی زایۆنیست هەڵیان کوتایە سەر شاری برقەی ڕۆژئاوای ڕاموڵا لە لێواری ڕۆژئاواو هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە شەڕو تێکهەڵچونێکی توند لەنێوان گەنجانی فەلەستینی و داگیرکەران لە شاری عەنبتای ڕۆژهەڵاتی تولکەرم ڕوی داوە.
-
باڵوێزی فەلەستین لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا: ئیتر لە کۆبوونەوەکاندا هیچ راپۆرتێک سەربارەت بە غەززە ئاراستە ناکەین
May 04, 2024 06:45باڵوێزی فەلەستین لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا وتی کە ئیتر لە کۆبوونەوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ ئاراستە کردنی ڕێژە و ئامار و ڕووداوەکانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە بەشداری ناکات، چوونکە هیچ دەسکەوتێکی نییە و ژینۆسایدی دژ بە گەلی فەلەستین هەر بەردەوامە.
-
نەتانیاهۆ بەنیازی بێئاکام کردنی وتووێژەکانە
May 04, 2024 03:30ئەندامێکی حەماس پێداگری کرد کە نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەنیازی شکستدانی هەوڵەکانە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزە.
-
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست دیسانەوە شاری غەزەیان کردە ئامانج
May 02, 2024 09:30فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیست ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی زەیتوون"ی غەزەیان کردە ئامانج و عومەر ئەبولفەول"ی ئەندامی هێزەکانی خۆڕاگری گوردانەکانی تولکەرم لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیان دا لە دەروازەی ئەو کەمپە شەهید کرا.
-
هەڵکشانی ئاستی هەژاری لە کەرتی غەزە لەسایەی بێدەنگەی لایەنگرانی ڕژیمی زایۆنیستی
May 02, 2024 05:40نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ دۆخی شپرزەی شەڕو بەردەوامی هەژدە ساڵ گەمارۆی ئەو ناوچە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ڕێژەی هەژاری لەنێو خەڵکی نیشتەجێی ئەو کەرتە سنوری سەدی نەوەدی بەزاندوە.
-
بەردەوامبوونی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئیسراییل بۆ سەر غەززە
May 01, 2024 06:45لە دووسەد و حەوتەمین ڕۆژی دەسدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە چەندین جار شەقامێکیان لە ئۆردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە بە تووندی بۆردومان کرد.
-
بەردەوام بوونی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
نیسان 30, 2024 07:30ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیش بەردەوام بوو لە پەلاماردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەدا.
-
ئەندامێکی باڵای بزاڤی حەماس: ملکەچی زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا نابین
نیسان 29, 2024 08:15ئەندامێکی باڵای بزاڤی حەماس ڕایگەیاند کە ئێمە هیچکات ئەو ڕێککەوتنە قەبول ناکەین کە ڕاگیرانی دەستدرێژی بۆسەر غەزە لەخۆ نەگرێ، دیارە شێلگیرین لە سەر ڕێککەوتن بەڵام هیچکات ملکەچی زەخت و گوشارەکانی ئەمریکا نابین.
-
پەلاماری ئاسمانیی شەوانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەڕاستی کەرتی غەززە
نیسان 29, 2024 08:10هێزی داگیرکەر بۆ دووسەد و پێنجەمین ڕۆژی لە سەر یەک بە دەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی و کوشتاری خوێناوی دژ بە خەڵکی مەدەنی و ئەنجامدانی جەنایەتی ترسێنەری لە ناوچە پەلاماردراوەکان لە جەنگەی کارەساتێکی مرۆییدا بە هۆی گەمارۆدران و ئاوارە بوونی زیاتر لە سەدی نەوەدی حەشیمەتی غەززە ، بەردەوامە لە جەنایەتی ژینۆساید لە کەرتی غەززەدا.
-
وشداری ئانڕوا: ئیسراییل خەریکی ئامادەکارییە بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازی لە ڕەفەح
نیسان 29, 2024 07:30کۆمیساری گشتیی ئانڕوا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: ڕژێمی زایۆنی خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی گەورە لە شاری ڕەفەح کە لە باشووری کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.