مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیدایانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446842-مانۆڕی_٣١٣_هەزار_کەسیی_گیانفیدایانی_ئێران
مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی  گیانفیداکانی ئێران بە بەشداری گرووپە جەماورییەکان ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە چوو. مانۆری سێ سەد و سێزدە هەزار کەسی گیان فدا کانی ئێران ئەمڕۆ بە بەشداری خەڵکی گیانفدای ئێران  بەڕێوەچوو. شارومەندانی ئێرانی بەشدار لەم مانۆڕە دەڵێن تا دوایین دڵۆپی خوێنیان خۆڕادەگری دەکەن لە پێناو پاراستنی نیشتمانیان.
(last modified 2026-09-18T15:19:36+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2026 13:28 Asia/Tehran
  •  مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیدایانی ئێران

مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی  گیانفیداکانی ئێران بە بەشداری گرووپە جەماورییەکان ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە چوو. مانۆری سێ سەد و سێزدە هەزار کەسی گیان فدا کانی ئێران ئەمڕۆ بە بەشداری خەڵکی گیانفدای ئێران  بەڕێوەچوو. شارومەندانی ئێرانی بەشدار لەم مانۆڕە دەڵێن تا دوایین دڵۆپی خوێنیان خۆڕادەگری دەکەن لە پێناو پاراستنی نیشتمانیان.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانیش بە ئامادەبوون لە مانۆڕی گیانفیدایانی ئێران ستایشی شکۆی یەکدەنگی، یەکپارچەیی و ئەمەگداری نیشتمانی بەشداربووانی کرد. سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گیانی هەموومان فیدای گەلەکەمان و ئێرانە،  ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە یەکدەنگی و یەکپارچەبوون لە هەموو پرسەکاندا دەبێتە هۆی هیوابڕاوی دوژمن، پزشکیان بەشداریی بەربڵاوی چینە جیاواز و جۆر بە جۆرەکانی خەڵک لەم کۆبوونەوەیەی بە هێمایەکی ئاشکرا لە پێوەندی قووڵی نەتەوەی ئێران لەگەڵ ئێران و ویست و ورەی گشتی بۆ پاراستنی سەربەرزی، سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و سەربەستی ئێران زانی. پارێزگاری تارانیش بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لەم مانۆڕەی بە پەیامێک بۆ دوژمنانی ئێران زانی.  محەممەد سادق موعتەمدیان بە ئاماژە بەوەی کە بەشداری خەڵک  لە ئاراستەی پاراستنی ئارمانجەکانی شۆڕشدایە وتیشی ئەم بەشداربوونە هەڵگری پەیامێکە بۆ دوژمنانی ئەم خاک و نیشتمانە ، یانی ئەمریکای جەنایەتکار و ڕژێمی زایۆنی،  ئەویش ئەوەیە کە خەڵک بە هەموو تواناوە پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفینیش بە ئاماژە بەوەی کە گیانفیداکان هێمای گوردانەکانی خۆڕاگری نیشتمانی و پێشکەوتنی وڵاتن، وتیشی گیانفیدا هێمای کۆمارییەتی ئێران و بەرگەگرتنی خەڵک بەرامبەر بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی دوژمنی ئەم خاک و نیشتمانەیە. ناوبرا وتیشی کەمپەینی گیانفیدا گەورەترین کەمپەینی جەماوەرییە لە مێژووی شەڕەکانی جیهاندا. سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین گیانفیدای بە هێمای
بە جەماوەری کردنی بەرەڤانی و ئاسایش زانی و وتی گیانفیدا پیشاندەری شکۆی سەربەرزی و سەربەستی نیشتمانی و ئامادەیی هەموو وڵاتە بۆ خەبات و بەرگری بەرامبەر بە هەر هەڕەشە و گوڕەشەیەک و ئامادەبوونە بۆ بنیاتنانی وڵات و هەروەها سەرکەوتن بە سەر لووتکەکانی ژیار و شارەسانیەتدا و دوژمنیش بە چۆکدا
دێنێ.
 شایانی باسە کەمپەینی گیانفیدا پاش دەستپێبوونی دەسترێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەست پێکرا و سی و یەک ملیۆن ئێرانی ناوی خۆیان تۆمار کردووە لەم کەمپەینەدا بۆ بەرگری لە وڵاتەکەیان.