-
بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە
نیسان 24, 2024 03:35هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دووسەدومین ڕۆژی لە سەر یەک بە پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی درێژە دەدەن بە جەنایەتەکانیان دژ بە شاروومەندان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا.
-
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین: ١١ هەزار فەلەستینی لە غەزە بێ سەرو شوێن کراون
نیسان 23, 2024 07:15وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە وتی: ١١ هەزار کەس لە خەڵکی فەلەستینی، لەئاکامی دەستدرێژی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ئەو کەرتە بێ سەرو شوێن کراون.
-
شەهید بوونی سێزدە فەلەستینی لە پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر ڕەفەح
نیسان 22, 2024 08:20لە پەلاماری ئاسمانیی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لانیکەم سێزدە فەلەستینی شەهید بوون.
-
هەنیە: وریایی دەدەین لەپەیوەند لەگەڵ پەلاماردرانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
نیسان 22, 2024 07:30سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: هەڵوێستی ئەمریکا لەپەیوەند لەگەڵ بەرگرتنی لە زیان گەیشتن بە خەڵکی سڤیل لەئاکامی پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فێڵبازیە.
-
کاردانەوەی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە پەسەنکرانی هەگبەی یارمەتیی ئەمریکا بە ئیسراییل
نیسان 22, 2024 07:20نووسینگەی ناوەندیی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، پەسەنکرانی هەگبەی یارمەتیی بیست و شەش ملیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانییەکی ئاشکرا لە بەردەوامبوونی قەڵاچۆکرانی فەلەستینییەکان زانی.
-
بانگهێشتی بزوتنەوەی فەتح بۆ مان گرتنی سەراسەری لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی
نیسان 21, 2024 08:49بزوتنەوەی فەتح لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری مان گرتنی سەرانسەری لە ناوچە باکووریەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی لەناڕەزایەتی دەربڕین بە جەناتی سەربازانی ئیسرائیلی لە ئۆردوگای نورشەمس بوو
-
بانگەوازی حەماس بۆ مانگرتنی گشتی لە کەرتی ڕۆژاوا
نیسان 21, 2024 08:00حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نورووشەمس هەڵکەوتوو لە تورلکەرم، داوای لە فەلەستینییەکان کرد مان بگرن.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە٣٤هەزار کەس
نیسان 21, 2024 07:30وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی فەلەستین لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی سوپای ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە بۆ٣٤هەزار و ٤٩ کەس زیادی کرد.
-
حەماس: ئێستا هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی
نیسان 21, 2024 07:25سەرچاوەیەکی باڵای سەربە خۆڕاگریی فەلەستین وێڕای پێداگریی لەسەر پێبەندبوونی حەماس بە داواکارییە بنەرەتییەکانی لەهەر دانوستانێکدا ڕایگەیاند کە لەروانگەی ئەو بزووتنەوە، ئێستا ئیدی هیچ بەستێنێک نیە بۆ دانوستان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی.
-
سەت و نەوەد و شەشەمین ڕۆژی ڕەگەزکوژی لە غەززە، پێداگری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ پەلاماردانەوەی ڕەفەح
نیسان 20, 2024 09:20پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە حاڵێکدا گەیشتووەتە سەدونەوەدوشەشەمین ڕۆژی خۆی کە سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن ئیسرائیل خۆی ئامادە کردووە بو پەلاماری زەوینی بۆسەر رەفەح ، یەک ملوێن ئاوارە ناچار بکات لەو شارە بچنە دەر.