فەلەستین
-
٢١ بریندار لەئاکامی پەلاماری داگیرکەران بۆسەر بنەماڵەی گیراوە فەلەستینیەکان.
تشرینی دووهم 28, 2023 04:30مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە بیست و یەک فەلەستینی لەئاکامی پەلاماری چەکدارانی زایونیستی بۆسەر بنەماڵەی گیراوە فەلەستینیەکان بریندار کراون.
-
بەڕێوەبردنی قۆناغی دووهەمی گۆڕینەوەی گیراوەکان لەدوای چەندین کاتژومێر دواکەوتن لەکاتی دیاریکراو
تشرینی دووهم 27, 2023 15:30حەماس و ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی قۆناغی دووهەمی گۆڕینەوەی گیراوەکانیان لەدوای چەندین کاتژومێر وەدواکەوتن لەبەر وەفادارنەبوونی ڕژیمی داگیرکەر بە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بە نێوبژیوانی قەتەر بەڕێوە برد.
-
ئوسامە حەمدان: ڕژێمی زایۆنی مانەوەی بۆ نییە و داهاتوویەکی لە فەلەستیندا نابێ
تشرینی دووهم 27, 2023 13:30جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بە راگەیاندنی ئەوەی کە دوژمن بە تەواوەتی پێبەند نییە بە بڕگەکانی ئاگربڕ، پێیداگرت: ڕژێمی زایۆنی دەبێ ئەوە بزانێ کە ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەڕوات و هیچ داهاتوویەکی بۆ نییە لە فەلەستیندا.
-
شەهیدبوونی وتەبێژی حەماس لە پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جبالیا
تشرینی دووهم 27, 2023 12:30محەممەد حەمادە ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس و وتەبێژی ئەم بزووتنەوەیە کە خەڵکی شاری قودس بوو، لە پەلاماری ئاسمانیی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جبالیا هەلکەوتوو لە باکووری غەززە شەهید کرا.
-
گەیشتنی ٦١ لۆریی یارمەتی بە باکووری غەززە
تشرینی دووهم 27, 2023 11:00ناوەندی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یازدە ئامبوڵانس، سێ پاس و ڕادەیەک کەرەستەی نەخۆشخانەیی لەوان تەختی نەخۆش ڕادەستی نەخۆشخانەی شفا کراوە.
-
ڕژێمی زایۆنی لەبەر شکستهێنانی لە غەززە ناچار بوو ملکەچی ئاگربڕ بێ
تشرینی دووهم 27, 2023 10:00جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری هیچ کێشەیەکی لەگەڵ نوێ کرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە نییە، وتی: ڕژێمی زایۆنی لەبەر شکستهێنانی لە کەرتی غەززە ناچار بوو ملکەچی ئاگربڕ و ڕێککەوتنی دیلبەدیل ببێ.
-
پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر فەلەستینییەکانی نزیکی بەندیخانەی عوفەر
تشرینی دووهم 27, 2023 09:30ژێدەرە هەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا کە هێزی زایۆنی پەلاماری ئەو فەلەستینییانەیان داوە کە بۆ پێشوازی لە دیلە فەلەستینییەکان خۆیان گەیاندبوویە نزیکی بەندیخانەی عوفەر.
-
شەهید بوونی چوار فەلەستینی لە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر جنین
تشرینی دووهم 27, 2023 09:00میدیا فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە دوابەدوای هێرشی سەرلەبەیانیی سەربازانی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جنین، چوار کەس شەهید بوونە.
-
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین: نەخۆشخانەکانی باشووری غەززە توانای وەرگرتنی برینداریان نەماوە
تشرینی دووهم 26, 2023 17:30وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ لە نەخۆشخانەکانی باشووری غەززەدا هیچ ئیمکاناتێک نیە بۆ وەرگرتنی کەسانی گوێرزاو بۆ ئەم ناوەندە دەرمانییانە.
-
منداڵان قوربانیانی سەرەکی شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 26, 2023 15:30ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی زیاتر لە یەک مانگ و نیوی رابردوودا پاش داسەپاندنی شەڕێکی هەمەلایەنە بە سەر غەززە، زیاتر لە ٥٠ هەزار دانیشتووی غەززەی کوشتووە یان بریندار کردووە و زیاتر لە نیو ملوێن کەسیشی بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارە کرد و زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلاریش زیانی ئابووری داسەپاندە سەر کەرتی غەزە.