-
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان لە پێکهێنانی حکومەت کشایەوە
ئهیلوول 26, 2020 07:12سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان رایگەیاند، دوای نزیکەی مانگێک بەسەر راسپاردنی بۆپۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی کاتی لوبنان و نەبوونی یەکدەنگی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە، ئەمڕۆ لە راسپاردنی پێکهێنانی حکومەت کشایەوە.
-
پەرلەمانتارێکی کوێت: قەت سواری شەمەندەفەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نابین
ئهیلوول 25, 2020 18:22نوێنەرێکی پەرلەمانی کوێت لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕەوتی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی، جەختی کرد: وڵاتەکەی قەت سواری شەمەندەفەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی نابێت.
-
کوژران و بریندار بوونی ٨٠ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی بنکەیەکی ھاوپەیمانیی سەعودی لە باکووری یەمەن
ئهیلوول 25, 2020 16:32سەرچاوە میدیاییە باسی ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی و کوژران و بریندار بوونی نزیکەی ٨٠ کەس دەکەن لە باکووری یەمەن.
-
دژایەتیی فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف ٣٥» بە ئیمارات
ئهیلوول 25, 2020 16:22فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایونی فرۆشرانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف ٣٥» بە ئیماراتی بە ھۆکاری تێکچوونی «ھاوسەنگیی ستراتژی» لە ناوچەکەدا زانی.
-
خۆبواردنی قەتەر لە بەئەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی کۆمکاری عەرەب
ئهیلوول 25, 2020 15:50دەوڵەتی قەتەر لە بەدەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی کۆمکاری عەرەب لە باتی فەلەستین خۆی بوارد.
-
حەماس : گەڵاڵەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن شکست دێنێ
ئهیلوول 25, 2020 13:50وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ھەوڵی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بۆ داسەپاندنی گەڵاڵەی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بە سەر وڵاتانی عەرەبی شکست دێنێ.
-
بەرپاکرانی کۆبوونەوەی عەرەبی ئەورووپیی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە بێ بەشداریی ئەمریکا لە ئۆردۆن
ئهیلوول 24, 2020 23:51کۆبوونەوەی عەرەبی ئەورووپیی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە تەوەری فەلەستینەوەو بەبێ بەشداریی ئەمریکا لە عەممانی ئۆردۆن بەڕێوە چوو.
-
جەختی سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەر پێویستیی گوشارھێنانی نێونەتەوەیی بۆ ڕژێمی زایونی
ئهیلوول 24, 2020 04:17«میشێل عون» سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە ڕژێمی زایونی ناچار بکات ڕێز لە سەروەریی لوبنان بگرێت.
-
سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر: دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز دەبێ پێک بێت
ئهیلوول 24, 2020 04:02«عەبدولمەجید تەبون» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاکە ڕێگای وەدی ھاتنی ئاشتی، چارەسەریی دادگەرانەی کێشەی فەلەستینە، خوازیاری پێکھاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بوو بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز.
-
کۆبوونەوەی «ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین» بە بێ ئامادە بوونی ئەمریکا سبەینێ لە ئۆردۆن بەڕێوە دەچێت
ئهیلوول 23, 2020 18:16وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئۆردۆن باسی بەرپا کرانی سێھەمین دانیشتنی « لێکدانەوەی ڕێگاکانی ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناڤین»ی کردووە بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئۆردۆن میسر، فەرەنسا، ئاڵمانیا و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا بە میواندارەتیی عەممان.