-
دەست پێ بوونەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان
May 12, 2023 11:44ھەناردەی نەوتی کەرکوک و ھەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی مۆڵەتی وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتە لە ڕۆژی شەممەوە بەرەو بەندەری جەیھانی تورکیا دەست پێ دەکاتەوە.
-
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان
May 12, 2023 12:32وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕێ و شوێنی ھەناردە کردنەوەی نەوتی ھەرێم لە پاش ڕێککەوتنی نێوان ھەردووک حکومەتی ھەرێم و دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا کۆتایی پێ ھاتووە.
-
لێدوانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بارەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی پارتی بۆ یەکخستنەوەی یەکێتی و پارتی
May 12, 2023 12:27نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ھیوای خواست کە لە سای دەستپێشخەرییەکەی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گرفت و ناکۆکیی نێوان لایەنەکان چارەسەر ببێت.
-
کۆبوونەوەی نێوان تیمی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی
May 11, 2023 17:56تیمی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبوونەوەو لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باسی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان کرد لە ئاستی سلێمانی بە تایبەتی و ھەرێمی کوردستان بە گشتی.
-
کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتی نیشتیمانی
May 11, 2023 17:39لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لایەنی یەکێتیی بڕیاری داوە لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ئەم ئەنجومەنە بەشداریی بکات.
-
کرانەوەی یادگەی نیشتیمانیی بارزانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق
May 11, 2023 17:27ڕۆژی پێنج شەممە یادگەی نیشتیمانیی بارزانی لە ناوچەی «بازران»ی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە بێ بەشداریی کۆمەڵی دادگەری و بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە.
-
یەکێتی: جیاوازی لە نێوان تۆماری دەنگدانی هەرێم و بەغدا هەیە
May 10, 2023 16:17رزگار حاجی حەمە: جیاوازی لە نێوان تۆماری دەنگدانی هەرێم و بەغدا هەیە.
-
هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر شاری دھۆک
May 10, 2023 08:58میدیا عێراقییەکان باسی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری "ئامێدی" لە پارێزگای "دھۆک"یان کرد.
-
بەغدا بەڵێنی چوارسەد ملیار دینارەکەی جێبەجێ دەکات
May 09, 2023 14:01سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕیاریداوە چوارسەد ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
-
بەرپرسێکی پیشانگای ئێکسپۆ: ھاوتەریب لەگەڵ کۆمەڵێک لە وڵاتانی دیکە ، ڕاوێژکارێکیش ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەین
May 09, 2023 12:34جێگری سەرۆکی رێکخراوی گەشە و بازرگانیی ئێران و لە بەرپرسانی پیشانگای ئێکسپۆی تاران وتی: ھەتا ئێستا تەنیا یەک نوێنەرو ڕاوێژکاری بازرگانیمان لە تەواوی عێراق دا ھەبووە، بەڵام بەنیازین ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕاوێژکارانەی کە بۆ کۆمەڵێک لە وڵاتانیان دەنێرین ، ڕاوێژکارێکیش ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بکەین.