هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر شاری دھۆک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i417771-هێرشی_ئاسمانیی_تورکیا_بۆ_سەر_شاری_دھۆک
میدیا عێراقییەکان باسی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری "ئامێدی" لە پارێزگای "دھۆک"یان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2023 08:58 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر شاری دھۆک

میدیا عێراقییەکان باسی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری "ئامێدی" لە پارێزگای "دھۆک"یان کرد.

کەناڵی تێلێگرامی سابرین نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراقیان بە بیانوی بە ئامانجگرتنی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بوردومان کرد.

کەناڵی تێلێگرامی سابرین نیوز لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا باسی وردەکاریی زیاتری نەکردووە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ژمارەی ئەگەری قوربانییەکان بەدەست نەگەیشتووە.

شەممەی ڕابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی شاری "ئامێدی"ی سەر بە پارێزگای دھۆکیان کردە ئامانج.