یەمەن کەشتیی سەعودیای بەئامانج گرت
ئاب 17, 2026 18:10 Asia/Tehran
سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: بە یارمەتیی خودا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن توانیان کەشتییەکی سەربازیی سەعودیا تایبەت بە گواستنەوەو دابەزاندنی هێز کە چوار بەلەمی سەربازی، ئێسکۆرتیان دەکرد، لە دەریای سوور لەنزیک کەنارئاوەکانی "ئەلمەخا" بکەنەئامانج.
ئەو ئۆپەراسیۆنە بە کەڵک وەرگرتن لە چەند مووشەکی بالستی و بەوردیی و بە پێکانی ڕاستەوخۆ ئەنجامی گرت کە بەهۆیەوە، کەشتییەکە بەتەواوەتی سووتاو بەلەمەکانیش نوقم بوون و یان تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون.
هێزە چەکدارەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەموو جم و جۆڵ و کردەکانی دوژمنی سەعودی بۆ کۆکردنەوەی هێز بەوردیی لەژێرچاودێریی دان و هەرچەشنە چالاکییەکی لەو چەشنە چ لە ویشکانیداو چ لە دەریادا، دەکەنە ئامانج.
سەرپەیڤ