-
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی مسته‌فا کازمی و نێچیرڤان بارزانی
ئادار 21, 2021 07:34ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامدا و باسیان له سه‌قامگیری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان کرد.
-
هەڵەبجە بە فەرمی دەبێت بە 19هەمین پارێزگای عێراق
ئادار 21, 2021 04:19محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەسمی بڕیاری پەرلەمانی عێراقی بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی نەورۆزی دا لایەنەکانی بەرەوکۆبونەوەیەک بانگێشت
ئادار 20, 2021 13:31نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە و هەمو لایەنە کوردستانییەکان بۆ کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە دوای نەورۆز بانگهێشت.
-
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئادار 20, 2021 13:07وەزارەتی تەندروستطی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 195 توشبوی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراون و 162 نەخۆشیش چاکبونەتەوە و 6 نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە .
-
یەکێتی: جگە لە رێککەوتن ناچینە ژێر باری هیچ بەرپرسیارێتییەک
ئادار 20, 2021 10:25لاھور شێخ جەنگی دەڵێت،"له ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ک یەکێتی لۆبیهکى به‌هێزیان کردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه و سوننه بۆ تێپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى 2021، به‌و جۆره‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه".
-
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد
ئادار 20, 2021 06:24ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له عێراق به‌سه‌ردانێک گه‌یشته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و تا جهگوڵینهی ڕێز‌و وه‌فای له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدانی کیمبارانی هه‌ڵه‌بجه دانا .
-
لە ساڵگەڕی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی سەردانی ئەم شارەی کرد
ئادار 18, 2021 04:42سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە سی و سێھەمین ساڵگەڕی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە بەرپرسانی کۆنسولخانەو بە مەبەستی ڕێزنان لە یادی قوربانیانی تاوانکارییەکەی سەددام سەردانی ئەم شارەی کرد.
-
نێچیرڤان بارزانی:داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کاری بەبڕشتانە بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ
ئادار 16, 2021 09:11نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی ٣٣ساڵ بە سەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاری بەبڕشتانە بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنرانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ.
-
نازم دەباغ : کوردستانی گەورە خەونێکی مەحاڵە
ئادار 16, 2021 08:08نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، کوردستانی گەورە خەونێکی مەحاڵە و دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە لەوانەیە خەونی هەموو هێزە کوردییەکان بێت، بەڵام کۆکردنەوەی هەموو کوردەکان لە دەوڵەتێکدا مەحاڵە.
-
لە ھەرێم له‌چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا یادی کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێته‌وه
ئادار 15, 2021 17:12وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، له‌چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه.