چۆڵکرانی سێ بنکەی هێزەکانی سەعودیا پاش هەڕەشەو گوڕەشەی یەمەن
عەرەبستان پاش ئەوەی سیستەمە بەرگرییەکەی کەوتەبەر هەڕەشە، کۆشکی سەرۆک کۆماریی مەعاشیق لە عەدەن و هەروەها بنکەکانی لە شاری "شبوە"و "حەزەرمەوت"ی چۆڵکرد
پاش هەوڵی بەردەوام بۆ بەئامانجگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عەرەبستان جێگیر لە دەورووبەری کۆشکی سەرۆک کۆماریی مەعاشیق لە عەدەن، سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئاگادار، بە ئەلئەخباریان ڕاگەیاند؛ سەرکردایەتی هاوپەیمانیی سەعودی لەو شارە فەرمانی چۆڵکردنی کۆشک، راگرتنی هەموو کۆڕەکانی دەوڵەتی دەستلەکارکێشاوەی لایەنگری ریاز کە لەوێ بەڕێوە دەچوو، و گواستنەوەی نوسینگەکانی چەند ئەندامی "دەستەی سەرۆکایەتی" بۆ ناوچەکانی دیکە لە عەدەنی دەرکردووە.
چۆڵکرانی کۆشکی مەعاشیق پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەردەوام بەسەر ئاسمانی کۆشک، باڵەخانەکانی سەرۆک کۆماریی، میوانخانەو هۆتێل و هۆڵەکانی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارییدا دەسوڕانەوە.