کاردانەوەی وتەبێژی سپا بە ئیدیعای ئەمریکا لەبارەی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز
ئاب 24, 2026 15:25 Asia/Tehran
سەردار موحیبی وتەبیژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کاردانەوەی نیشاندا بە ئیدیعای ئەمریکا لەبارەی ئەگەری پەڕێنەوەی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز.
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: پێوشوێن گرتنەکان لەڕێی ئەو مانگە دەسکردانەی ئەمریکییەکان بیریان لێ دەکەنەوە، ئەنجام ناگرێ، شێوازی دیکە هەیە کە رەنگە لایەنی بەرامبەر هێشتا نەتوانێ دیارییان بکا، ئەگەر ئێران خاوەن چاوی بینا بۆ پێوشوێن گرتنی جم و جۆڵە دەرییەکانی نەبوایە، چۆن دەیتوانی خاڵی هەستیاری گەمییەکان بپێکێ؟
بەرپرسانی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن، گەرووی هورمز کراوەیەو هاتووچۆ لە گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ نیوەی سەردەمی پێش شەڕ. ئەوە لە کاتێکدایە کە داتاکانی کۆمپانیای کپلەریش دەریدەخا، لەبەر سنورداربوونی گەمییەوانی لە رۆژی ڕابردوودا تەنیا چوار کەشتی لە گەرووی هورمز پەڕینەوە.