-
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان:هه‌مو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 13:08سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکی شەش خاڵی دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە تەقەکردنی ھێزەکانی ئاسایشت بەرەو ڕووی خۆپیشاندەران ڕایگەیاندووە:هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌کانه‌وه پاسه‌وانه‌کان ته‌قه بکه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌مو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان.
-
کەس و کاری گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ پارتی بە تاوانبار دەزانن و پارتیش دەڵێ لە مەودای نێوان دوو بارەگا کوژراوە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 08:53که‌سوکارى ئه‌و گه‌نجه‌ى کە له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێوارەی دوێنێی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا کوژرا پارتی دیموکرات بە تاوانبار دەنزانن و داوای چۆڵ کرانی بارەگەکاەیان دەکەن و لە بەرامبەردا پارتیش پەنجەی تاوان بۆ لایەنێکی تر ڕادەکێشێ و دەڵێ: ئەو گەنجە لە مەودای نێوان دوو بارەگادا کوژراوە.
-
مەسرور بارزانی پەیامێک بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمەوە ئاراستە دەکات
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:43مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند:بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک.
-
ڕەخنەی ناڕاستەوخۆی بەرپرسێکی پارتی لە یەکێتیی نیشتیمانی لە بەر کۆنترۆڵ نەکردنی ڕەوشتی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:23سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی ڕایگەیاندووە: لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانى ئه‌و سنووره تواناى کۆنتڕۆڵکردنى دۆخه‌که‌یان نییه.
-
خۆپیشاندانەکان لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو ھەتا ئێستا چەند کوژراو‌و بریندارێکی لێ کەوتووەتەوە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 06:49خۆپیشاندان و توندوتیژی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو بە پێی ڕێژەکان ھەتا ئێستا زیاتر لە بیست کوژراو‌و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
-
دوو فەرمانگە لە قەزای دەربەندیخان سووتێندران
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 03:46لە ئەنجامی بارگرژییەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان لە قەزلای دەربەندیخانیش خۆپیشاندەران لە ھێرشێکدا فەرمانگەکانی هاتوچۆ و کاره‌بایان سووتاند.
-
پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق تایبەت بە دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستان
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 03:15سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حۆپیشاندانی مه‌ده‌نیی خه‌ڵک، دوور له توندوتیژی مافێکی ره‌وایه، پێویسته هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی داهاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان بگیرێته‌به‌ر و رێز له ئیراده و خواستی خۆپیشانده‌ران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێت.
-
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی ، دەربەندیخان و عەربەتیشی گرتەوە
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 19:47ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە خۆپیشاندەران مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان و بینای قایمقامیەتی دەربەندیخانیان سوتاند.
-
زیندانی چاکسازی گەورەی هەولێر سوتێندرا
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 19:38ماڵپەڕی خەندان ھەواڵیدا ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، زیندانی چاکسازی گه‌ورانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن زیندانیانه‌وه سوتێندرا و تیمه‌کانی به‌گری شارستانی و هێزه ئه‌منیه‌کان له‌هه‌ولێریش له‌هه‌وڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌که.
-
ناڕەزایەتیەکانی ھەرێم قووڵدەبنەوە ، لە خۆپێشاندانی کفری دوو کەس و لە ھەڵەبجە کەسێک کوژران
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 19:03میدیاکانی ھەرێم دەڵێن لە خۆپێشاندانی ئەمشەوی کفری بەهۆی تەقەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران.