عەبدولمەلیک بەدرەدین: لەتەنیشت گەلی ئێران و بەرخۆدانی فەلەستیندا ڕاوەستاوین
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانەکەی بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازدار(د.خ)، بەپێداگریی لەسەر پشتگریی لە فەلەستین، رژیمی زایۆنیستی بەهۆکاری داگیرکاریی و تاڵان وبرەوی سەرزەوینە ئیسلامییەکان زانی و جەختی کرد لەسەر راوەستان لەهەمبەریدا.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین وتی: دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران، لوبنان، سووریاو یەمەن، لەچوارچێوەی پیلانی هاوبەشیان بۆ گۆڕینی ناوچەو هێنانەدی "ئیسرائیلی گەورە" ئەنجام دەگرێ.
ڕێبەری ئەنساروڵڵا بەئاماژە بە سەرکەوتنی ئێران لەهەمبەر دەسدرێژکارییە ئەمریکی-زایۆنییەکان، وتی: ئێمە لەتەنیشت گەلی موسڵمانی ئێران و نیزامی ئیسلامییەکەیاندا راوەستاوین و جەختی کرد لەسەر بەهێزکرانی هاوکاریی نێوان گرووپەکانی تەوەری خۆڕاگریی. هەروەها پێی داگرت: ئێمە پشتگرییمان لە موقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان، فەلەستین و بەرەکانی دیکەی تەوەری خۆڕاگریی رادەگەیێینین و بانگهێشتی تێکڕای ئوممەتی ئیسلامی دەکەین پەیوەستی ریزەکانی تەوەری جەهاد و خۆڕاگریی بن.