قەتەر، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە یەکلایەنە وەسف کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446256-قەتەر_گەمارۆکانی_ئەمریکا_دژی_ئێرانی_بە_یەکلایەنە_وەسف_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وێڕای وشداریدان لەبارەی لێکەوتە بەرفراوانەکانی گرژیی نێوان واشنگتۆن و تاران، وتی: گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، تاکلایەنەیە.
(last modified 2026-08-25T14:51:41+00:00 )
ئاب 25, 2026 18:21 Asia/Tehran
  • قەتەر، گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە یەکلایەنە وەسف کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وێڕای وشداریدان لەبارەی لێکەوتە بەرفراوانەکانی گرژیی نێوان واشنگتۆن و تاران، وتی: گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، تاکلایەنەیە.

"ماجد ئەنساری" بەئاماژە بەوەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران تاکلایەنەیە، رایگەیاند؛ دۆحە پشتگریی لە هەوڵی ناوبژیوانانە بۆ چارەسەریی قەیران دەکا. ئەنساری وتیشی: قەتەر هەر لە یەکەم رۆژەوە، جەختی کردووە کە هەرچەشنە گرژییەک لەناوچەدا، شوێنهاتەکانی، پەلکێشی سەرتاسەری ناوچەو تەنانەت جیهانیش دەبێ. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هەروەها لەبارەی رۆڵی رژیمی زایۆنیستی لە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەدا، وتی: ئەگەر رژیمی زایۆنیستی دەیەوێ بەشێک لە ناوچە بێ، دەبێ پێبەندی وادەو بەڵێنەکانی بێ. ئەنساری لەکۆتاییشدا وتی کە راوێژکاریی و پەیوەندیی لەگەڵ لایەنی جۆراوجۆر هەروا بەردەوامەو سەریەتیی ئەو وڵاتە، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان لایەنە جیاجیاکانە.