-
نێوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆک کۆماری عێراق
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 11:04ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بە میوانداریی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش تایبه‌ت بووە به بارودۆخی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی.
-
ئێران و هەرێم کێشەکانی سنووری باشماخ چارەسەر دەکەن
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 09:56جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە کومیتەیەکی تایبەتی هاوبەش لە نێوان دوو وڵاتەکە بۆ چارەسەری کێشەکانی سنووری باشماخ پێک دێت.
-
لە دیدار لە گەڵ ڕێکخەری گشتی گۆران، وەفدی ئێرانی: کورد رۆڵی ئیجابی هەیە لە سەقامگیری عێراق
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 07:57وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و بزوتنەوەی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێم و عێراقیان کرد.
-
داوا ده‌کرێت هه‌ڵه‌بجه بکرێت به بازنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 15:38ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن رایده‌گه‌یه‌نن، هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکی هەڵبژاردنی سەربەخۆی خۆی.
-
پارەی مووچە گەیشتە هەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 13:33حکومەتی عێراق 320 ملیار دینارەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد بۆ دابەشکردنی مووچە.
-
عەلی باپیر: ئێران وڵاتێکی کاریگەره و پێویستە ڕۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی عێراق کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 19:38ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئێسلامیی ئێران کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، ئێران وڵاتێکی گرنگ‌و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق‌و، عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.
-
ناڕەزایەتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 16:38سەرەڕای بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی خوێندن، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە مامۆستایان بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کرد و بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشم ڕژانە سەر شەقامەکان.
-
پێوەندیی تەلەفۆنیی مستەفا کازمی و مەسعود بارزانی لە بارەی رێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر شنگاڵ
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 11:33لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال گفتوگۆیان کرد.
-
کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شنگاڵ
تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 06:34سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتی: به گه‌شبینییه‌وه له ڕێککه‌وتنی ئه‌مڕۆی نێوان حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ده‌ڕوانن.
-
پەیامی سەرەخۆشیی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان»
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 20:31«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا «موحەممەد ڕەزا شەجەریان» پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستە کرد.